پرسی رۆژ

لە ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیی گەریلادا لە چیاڕەش ١٢ داگیرکەر سزادران

سەرچاوەکانی هەپەگە ڕایانگەیاندووە، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە ناوچەی چیاڕەشی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئۆپەراسیۆنێکی شۆڕشگێڕییان ئەنجامداوە. سەرچاوەکانی هەپەگە ڕاشیانگەیاندووە، وەزیری بەرگریی تورکیا لەگەڵ فەرماندەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە بەرەبەیانی ٢٤ی ئایارەوە بۆ سەربازە سزادراوەکانی کوڕەژارۆ هاتوونەتە سنوور و ئەوەشیان ڕاگەیاندووە هەر لەو ڕۆژەدا و سەرباری چەندین ڕێوشوینی جۆراوجۆری دوژمن هێزەکانی گەریلا: …

بینینی زیاتر »

ئەمریکا هەڵوێستی خۆی لەسەر هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک ڕاگەیاند

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا نیگەرانە لە هەوڵەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ ئەنجامدانی هێرشی داگیرکاری لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا. نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بە نیگەرانیی زۆرەوە دەڕوانینە ئەگەری دروستبوونی جوڵە و چالاکی سەربازیی لە باکوری سوریا. ئاماژەی بەوەشکرد ئامۆژگاری تورکیا دەکەن لە باکور و ڕۆژهەڵاتی …

بینینی زیاتر »

تەڤگەری ئازادیی: پێشوازی لە ئیلهام ئەحمد کرد.

سلێمانی: پێشوازی لە ئیلهام ئەحمد کرا ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٤/٥/٢٠٢٢ لە شاری سلێمانی شاندێکی تەڤگەری ئازادیی بە ئامادەبوونی محمد عەبدوڵلا هاوسەرۆکی گشتی تەڤگەری ئازادیی و تارا حسێن جێگری هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی و هەر یەک لە ئەندامان سارا ڕەزا و ڕووناک مەجید و کەمال عومەر پێشوازیان لە ئیلهام ئەحمد سەرۆکی ئەنجومەنی …

بینینی زیاتر »

سلێمانی: تەرمی شەهید زەکی ڕەوانەی زێدی کرایەوە

کەسوکاری و هەڤاڵانی سۆزیاندا کە بەردەوام بن لەسەر ڕێبازەکەی شەهید محمد زەکی، بە مەڕاسیمێکی شایستە تەرمەکەیان بەڕێکرد بۆ زێدی خۆی. ئەمڕۆ دووشەممە٢٣/٥/٢٠٢٢تەرمی شەهید محمد زەکی چەلەبی کە بەدەستی خیانە تکاران تیرۆرکرا، لە شاری سلێمانی، ئەمڕۆ بەمەڕاسیمێکی شایستە. دوای وەرگرتنەوەی تەرمەکەی هێنرایە گەڕکی بەختیاری شاری سلێمانی کە هەر لەوێدا شەهید بوو، …

بینینی زیاتر »

تەڤگەری ئازادیی: بەشداریی پرسەی شەهیدانی ئاغجەلەر دەکات

تەڤگەری ئازادیی، خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و کۆنگرەی ستار، ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان بەشداری پرسەی شەهیدانی ئاخجەلەریانکرد. ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢/٥/٢٠٢٢ تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و کۆنگرەی ستار و ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان_رژاک سەردانی پرسەی شەهیدانی ئاخجەلەر یانکرد. کە بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی …

بینینی زیاتر »

شەرمەزاری بۆ دەوڵەتی تیرۆری تورکیایە

    فاشیزمی دەوڵەتی ئەردۆغان و باخچەلی لە دوای هێرشە شکستخواردووەکەیان لە مانگی نیسان لە هەرێمی بادینان بۆ زنجیرە چیاکانی کورەژار و زاپ و مەتینا و ئاڤاشین لە سنووری باکوور و باشووری کوردستان کە چارەنووسی حکومەتەکەیان پێوە گرێداوە لەبەرامبەر فیداکاری و بەرخۆدانی گەریلای ئازادیی کوردستان تێک شکێنراوە، هەر بۆیە وەک …

بینینی زیاتر »

پرسەی شەهید زەکی بەرز راگیرا

  هاوڕێ و هەڤاڵ و کەسوکاری شەهید زەکی داوای گەرتنی بکوژانی شەهید زەکی دەکەن. ئەمڕۆ هەینی ٢٠/٥/٢٠٢٢ لەگەرەکی بەختیاری شاری سلێمانی پرسە، بۆ شەهید محمد زەکی چەلەبی دانرا و دەیان کەس بەشداری پرسەکەیان کرد.مەراسیمی پرسەی زەکی چەلەبی، کە پەنابەرێکی سیاسیی باکووری کوردستان بوو خاوەنی ڕێستۆرانتی دەنیزبوو، لە شاری سلێمانی. هەروەها …

بینینی زیاتر »

کەرکوک: سمینارێک دەربارەی پیلانگێرییەکان بەڕێوەچوو

    لە ئێستادا دوژمن هەوڵدەدات لە ڕێگەی شەری تایبەت و درۆکردن لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەکانەوە چەواشەکاری ئەنجامبدات، چونکە دوژمن تەنها دەتوانێت لە ڕێگەی تەکنەلۆجیا و شەڕی تایبەتەوە شەڕ بکات و هیچ سەرکەوتنێکی نەماوە، دوێنێ چوار شەممە ١٨/٥/٢٠٢٢لە شاری کەرکوک لەلایەن نووسەر و رۆژنامەنووس (حەسەن جودی)یەوە سیمینارێکی تایبەت پێشکەش کرا بە …

بینینی زیاتر »

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدرا

  داوایان لە حیزبێکی ساسیی کرد کە پارێزگاری لە میوانەکانی خۆی بکات و بەزووترین کات تەقەکەرەکان دەستگیربکرێن. ئەمڕۆ١٨/٥/٢٠٢٢لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا لە بەردەم نەخۆشخانەی شار لە شاری سلێمانی، سەرۆکی ڕێکخراوی میزۆپۆتامیا موسلیم کاپڵان، ڕوونکردنەوە لەبارەی تەقەکردن لە خاوەنی ڕێستۆرانتی دەنیز لێدوانی بۆ ڕایگشتی دا. ڕایگەیاند: ئێمە وەک کەسی سڤیل  و وەک …

بینینی زیاتر »

خاوەنی ڕێستۆرانتی دەنیز لە نەخۆشخانە پێویستی بە خوێنە.

درەنگانی شەوی ڕابردوو، محەمەد زەکی چەلەبی، خاوەنی ڕێستۆرانتی دەنیز، کە خەڵکی باکووری کوردستانە، لە شەقامی بەختیاریی شاری سلێمانی درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و بە سەختیی بریندارکرا و دوای ئەنجامدانی چەندین نەشتەرگەریی، ئێستاش بەرەو نەشتەرگەریی بەڕێکرا. بانکی خوێن لە سلێمانی و هاوڕێ و دۆستانی محەمەد زەکی چەلەبی، بڕێک زۆر لە خوێنیان …

بینینی زیاتر »