ئەمریکا هەڵوێستی خۆی لەسەر هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک ڕاگەیاند

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا نیگەرانە لە هەوڵەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ ئەنجامدانی هێرشی داگیرکاری لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بە نیگەرانیی زۆرەوە دەڕوانینە ئەگەری دروستبوونی جوڵە و چالاکی سەربازیی لە باکوری سوریا.

ئاماژەی بەوەشکرد ئامۆژگاری تورکیا دەکەن لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هێرشی سەربازیی دیکە ئەنجام نەدات، هەرچەندە لە نیگەرانییەکانی تورکیا سەبارەت بە ئاسایشی سنورەکانی تێدەگات، بەڵام چاوەڕێی ئەوە دەکەن ئەنقەرە ئۆپراسیۆنەکانی بۆسەر ناوچەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دەستپێنەکاتەوە و پابەندی ئاگربەست بێت.

هۆکاری نیگەرانیەکانی ئەمریکاسی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە “زیادبونی گرژییەکان لەو ناوچەیە کاریگەری لەسەر هەوڵەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەبێت بۆ بەرەنگاربونەوەی داعش.

لێدوانەکەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە دوای ئەوەدێت کە شەوی رابردوو سەرۆک کۆماری دەوڵەتی تورک ڕایگەیاندبوو لە چەند رۆژی داهاتوودا هرشیک لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ئەنجام دەدەن.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *