خاوەنی ڕێستۆرانتی دەنیز لە نەخۆشخانە پێویستی بە خوێنە.

درەنگانی شەوی ڕابردوو، محەمەد زەکی چەلەبی، خاوەنی ڕێستۆرانتی دەنیز، کە خەڵکی باکووری کوردستانە، لە شەقامی بەختیاریی شاری سلێمانی درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و بە سەختیی بریندارکرا و دوای ئەنجامدانی چەندین نەشتەرگەریی، ئێستاش بەرەو نەشتەرگەریی بەڕێکرا.
بانکی خوێن لە سلێمانی و هاوڕێ و دۆستانی محەمەد زەکی چەلەبی، بڕێک زۆر لە خوێنیان بۆ بۆ محەمەد زەکی دابین کردووە، بەڵام هێشتا پێویستی بە بڕێکی زیاتری خوێن هەیە.
خوێنەکەی محەمەد زەکی لە جۆری o+) )ە، بەڵام بانکی خوێن هەموو جۆرەکانی خوین وەردەگرێت، ئەویش بۆ پڕکردنەوەی ئەو بڕە زۆرە خوێنەی، کە بانکەکە بەخشیویەتی بە محەمەد زەکی.
ئەو کەسانەی دەیانەوێت خوێن بە خاوەنی ڕێستۆرانتی دەنیز ببەخشن، دەتوانن سەردانی بانکی خوێنی سلێمانی بکەن، یان پەیوەندیی بەم ژمارە تەلەفۆنەوە بکەن:
٠٧٧٠٠٠٢٣٩٦٦

هەروەها چێکی بکە

رێکخستنەکانی تەڤگەری ئازادیی لە دەرەوەی وڵات لەبارەی داگیرکاریی تورکیاوە هاتەدەنگ

بەهێز و ئیرادەی یەکگرتوومان داگیرکاری دەشکێنین وەک ئاگادارن ڕژێمی داگیرکەری تورکیا لە دوێنێوە، سەعات هەشتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *