کەرکوک: سمینارێک دەربارەی پیلانگێرییەکان بەڕێوەچوو

 

 

لە ئێستادا دوژمن هەوڵدەدات لە ڕێگەی شەری تایبەت و درۆکردن لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەکانەوە چەواشەکاری ئەنجامبدات، چونکە دوژمن تەنها دەتوانێت لە ڕێگەی تەکنەلۆجیا و شەڕی تایبەتەوە شەڕ بکات و هیچ سەرکەوتنێکی نەماوە،

دوێنێ چوار شەممە ١٨/٥/٢٠٢٢لە شاری کەرکوک لەلایەن نووسەر و رۆژنامەنووس (حەسەن جودی)یەوە سیمینارێکی تایبەت پێشکەش کرا بە ئامانجی هۆشیارکردنەوەی خەڵکی لەسەر مەترسییەکانی سەر عێراق بەگشتی و مەترسییەکانی داگیرکاری دەوڵەتی فاشستیی تورک بەتایبەتی بۆ سەر کوردستان، لە سیمینارەکەدا ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ چین و تۆێژه‌ جیاوازەکانی شارەکە ئامادەبوون.

دەستپێکی سمینارەکە بەدەقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی هەموو سەهیدانی ڕیگەی ئازادیی کوردستان، دواتر حەسەن جودی لەسەرەتادا باسی هۆکاری سەرکەوتنی گەریلا کرد و وتی، کە بەسادەترین چەک گەریلا توانیویەتی سەربکەوێت بەسەر دووەمین هێزی ناتۆ و گەورەترین هێزی خیاتدا، کە پەدەکەیە. پەدەکە بەدرێژایی مێژوو خیانەتی لە دۆزی نەتەوەکەی کردووە لە بەرژەوەندی داگیرکەران و دوژمنان دا.

جودی ئاماژەی بەوەشکرد: ” چەند هۆکارێک هەیە، کە وایکردووە هێزی گەریلا بەسەر دوژمنان دا سەربکەوێت، ئەویش ئەوەیە، کە فاکتەری هەرە گرنگ لەو خاڵانەدا بریتییە لەو فەلسەفە و بیروباوەڕ و هیوایە، کە هەیانە و گەریلا خاوەن هزر و فەلسەفەی ئازادییە”.

ڕاشیگەیاند” ئەو شەڕ و ململانێیەی لەسەر خاکی عێراق ئەنجامدەدرێت دەتوانین بڵێین شەڕێکی جیهانییە، چونکە لەپێناو بەرژەوەندی کۆمەڵێک هێز و ووڵاتانی جیهان لەم جەنگەدا بۆ باڵا دەستبوونی خۆیان و باڵادەستبوونی بەژەوەندییە سیاسی و ئابورییەکانی خۆیان، بۆ جێبەجێ کردنی ستراتیجی داگیرکاری و فراوانخوازی خۆیان دەیانەویت عێراق و باشوری کووردستان بخەنە ژێر رکێفی خۆیانەوە”.

حەسەن جودی دەربارەی شەڕی تایبەت دژی گەلی کورد و هێزی ئازادیخوازی کورد ڕایگەیاند: “لە ئێستادا دوژمن هەوڵدەدات لە ڕێگەی شەری تایبەت و درۆکردن لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەکانەوە چەواشەکاری ئەنجامبدات چونکە دوژمن تەنها دەتوانێت لە ڕێگەی تەکنەلۆجیا و شەڕی تایبەتەوە شەڕ بکات و هیچ سەرکەوتنێکی نەماوە، پێویستە گەلی عێراق درک بە مەترسییەکان بکات کە ئەوەی لە عێراق بەڕێوەدەچێت پیلانگێڕییەکی گەورەیە، کە بەڕێوەدەچێت دژی گەلی کورد و گەلانی عێراق بەگشتی، پێویستە گەلی کورد و گەلانی عێراق هەڵوێستیان هەبێت لە بەرامبەر پیلانگێڕییەکان، ئەو شەڕەی لە دژی باشوری کوردستان بەڕێوەدەچێت بەپارەی دزراوی مووچە و پارەی خزمەتگوزاری خەڵکی باشور بەڕێودەچێت”.

جودی، سەبارت رۆڵی مستەفا کازمی و هاوکاریکردنی تورکیا ئەو چاودێرە سیاسییە ڕایگەیاند: “مستەفا کازمی هاوکاری تورکیا دەکات و ئامادەیە سەروەری ووڵاتەکەی پێشێل بکرێت بەشێک لە خاکی ووڵاتەکەی داگیر بکرێت تەنها لە پێناو مانەوەی لە دەسەڵات، چونکە کازمی بۆ مانەوەی لەدەسەڵات پێویستی بە دەنگی هێزە عەرەبە سوننەکانی نزیک تورکیا هەیە، لەکاتێکدا ٥٠ بنکەی سەربازی تورکیا لە خاکی عێراق بوونیان هەیە. مستەفا کازمی بێدەنگە لە بەرامبەر داگیرکاریی تورکیا و کەچی هێرش دەکاتە سەر خەڵکی سڤیڵ لە شەنگال، کە ئەمەش مانای ئەوەیە سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشێلکاری لەدژی ووڵاتەکەی خۆی ئەنجام دەدات”.

جودی لە کۆتایی دا قسەکانیدا تیشکی خستەسەر مەترسیی پێکهێنانی حکومەت لەلایەن هاوپەیمانیی سێ قۆڵی (بارزانی، حەلبووسی و سەدر) و ئەوەشی وت: ” ئەگەر هاوپەیمانییە سێ قۆڵییەکە بە سەرپەرشتی بارزانی دروست کرایە  ئەوە پیلانی شەڕەکەیان لەعێراق فراونتر دەکرد، پێویستە گەلی کورد لە باشوری کوردستان باش بزانن، کە تا خەتی خیانەت لە باشوری کوردستان باڵادەست بێت داگیرکاری بەردەوام دەبێت و خەڵکی باشوری کوردستان خێر لەخۆیان نابینن”.

 

س-ع

 

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *