سنوری قەزای پێنجوێن بۆردوومانکرا

فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای تورکی داگیرکەر سنوری قەزای پێنجوێنی بۆردوومان کردووە، تاوەکو ئێستاش زەرەرووزیانەکانی نەزانراون.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٤/٨/٢٠٢١ بە فڕۆکەی جەنگی سوپای تورکی داگیرگەر سنووری شارۆچکەی پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانییان  بۆردوومان کردووە.

لە دوای بۆردوومانەکان میدیای فەرمیی دەوڵەتی تورکیای فاشست ڤیدیۆی بۆردوومانەکەی بڵاوکردۆتەوە لەهەمانکاتدا “خولووسی ئاکار”وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگەیاندووە: فڕۆکەکان بە قووڵایی 200 کیلۆمەتر ئامانجەکانیان پێکاوە. بۆردوومانەکەش لە رێگەی فڕۆکەی ئێف 16ـە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کراوە.

خولووسی ئاکار ئاماژەی بەوەشکردووە: ئەم پرۆسەیە بەبێ وەستان بەردەوام دەبێت.”

ئەو وەزیرەی بەرگریی تورکیا باسی لەوەشکردووە: کە سوپای وڵاتەکەی بە هاوکاریی دەزگای هەواڵگریی تورکیا – میت 28 ئامانجی لە شارباژێڕ بە درێژایی زنجیرە چیای ئاسۆس پێکاو.

شایەنی باسە بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سنوری پێنجوێن و ناوچەی شارباژێر یەکەم جار نیە، بەڵام ئەم بۆردوومانەی ئەمڕۆ زیاتر لە ٣٠دەقە بووە و چەندین شوێن و گوند کراونەتە ئامانجی فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست،

 

 

هەروەها چێکی بکە

“ژن هۆگری سروشتە و پارێزگاری لە ژینگە دەکات”

یەریڤان شاسوار، چالاکوانی ژینگەیی باسی لەوەکرد، کە چۆنیەتی بەکارهێنان و پارێزگاریکردن لە ژینگە و سروست …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *