تەڤگەری ئازادیی: بەشداریی پرسەی شەهیدانی ئاغجەلەر دەکات

تەڤگەری ئازادیی، خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و کۆنگرەی ستار، ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان بەشداری پرسەی شەهیدانی ئاخجەلەریانکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢/٥/٢٠٢٢ تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و کۆنگرەی ستار و ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان_رژاک سەردانی پرسەی شەهیدانی ئاخجەلەر یانکرد. کە بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، دووهاوڵاتی بەناوی شەهید (ئارام حاجی کاکە خان) و (ئیسماعیل ئیبراهیم)، دوێنێ لە گوندی تووتەقەڵی سەر بە ناحیەی ئاخجەلەر لە چەمچەماڵ شەهید بوون لە گەل سێ هەڤاڵی گەریلا.

محمد عەبدوللا هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لەوتەیەکیدا ڕایگەیاند: سەری ڕێز و نەوازش دادەنەوێین بۆ هەردوو شەهید، بێگومان ئێمە ڕێو ڕێبازیان بەرنادین و هەرکەسێکیش ڕێبازی شەهیدان بەربدات خیانەتی کردووە.

محمد عەبدووڵلا ئاماژەی بەوەشکرد: دووژمن بەردەوام لە هەوڵدایە کە ئێمەی کورد پارچە پارچە بکات و بەگژیەکدا بکات، بۆیە پێویستە لەم خەفڵەتە بەئاگا بێنەوە. چیتر ڕێگە بەداگیرکەران نەدەین خاک و ڕۆڵەکانمان شەهید بکات

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی لەبارەی تیرۆکردنی سێ هاووڵاتی مەدەنیی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

فاشیزمی تورک لە خوێنی کوردان تێرنابێت جارێکی تر، دەوڵەتی تورکی رەگەزپەرستی دژ بە کورد، تاوانێکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *