پرسەی شەهید زەکی بەرز راگیرا

 

هاوڕێ و هەڤاڵ و کەسوکاری شەهید زەکی داوای گەرتنی بکوژانی شەهید زەکی دەکەن.

ئەمڕۆ هەینی ٢٠/٥/٢٠٢٢ لەگەرەکی بەختیاری شاری سلێمانی پرسە، بۆ شەهید محمد زەکی چەلەبی دانرا و دەیان کەس بەشداری پرسەکەیان کرد.مەراسیمی پرسەی زەکی چەلەبی، کە پەنابەرێکی سیاسیی باکووری کوردستان بوو خاوەنی ڕێستۆرانتی دەنیزبوو، لە شاری سلێمانی.
هەروەها شاندێکی پەرلەمانتارانی هەدەپەش بەشداری پرسەکەیان کرد.

محمد دەنیز چەلەبی، پەنابەری سیاسیی باکووری کوردستان و خاوەنی ڕێستۆرانتی دەنیز، کە شەوی ١٧ی ئایار تەقەی لێکرا لە تەنیشت مزگەوتی بەختیاریی شاری سلێمانی. پاش مانەوەی شەوێک لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا.

 

هەروەها چێکی بکە

زیندانەكانی سروشت و ژینگە لە هەرێمی كوردستان

ئەبوبەكر مەجید چەند ناشیرین و جێگەی داخە! ئەو هەموو دار و گوڵ و گەڵا و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *