ڕاگەیەندراوی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال لەبارەی هێرشەکەی سنونێ

ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیی شەنگال ڕایگەیاند، هێرشە ئاسمانییەکەی دوێنێی دەوڵەتی تورک لە شەنگال بەهاوکاریی پەدەکە ئەنجامدراوە و “پێشتر چەند کەسێکی سەر بە پەدەکە لە هەولێر لەگەڵ میت و پاراستن کۆبوونەتەوە و پیلانی ئاژاوەگێڕیی نوێیان لە شەنگال داڕشتووە”، جەختیش دەکەنەوە: بەرخۆدانمان بۆ شەنگالێکی خۆبەڕێوەبەر و ئازاد بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیی شەنگال ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشە ئاسمانییەکەی دوێنێی دەوڵەتی تورک لە شارەدێی سنونێی شەنگال بڵاوکردەوە، کە تێیدا دوکانێکی پەڕاوگە و ئەنجومەنی گەلی سنونێ بۆردوومان کران.

ئەنجومەنەکە ڕایگەیاندووە، کە لەو هێرشەدا منداڵێک شەهیدبووە و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون و برینی هەندێکیشیان سەختە، ئاماژە بەوەش دەکات، کە پەدەکە سیناریۆی بۆ ئەو بۆردوومانە و ڕووداوەکانی دوای بۆردوومانەکەش ئامادەکردووە و تائێستاش سیناریۆکان بەردەوامن.

وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: کەسانی نزیک لە پەدەکە لە هەولێر کە خۆیان خەڵکی شەنگالن، کۆبوونەوەیان لەگەڵ میت و پاراستنی پەدەکە ئەنجامداوە و گفتوگۆیان لەسەر دروستکردنی ئاژاوەگێڕیی کردووە لە شەنگال.

ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال وێڕای ئەوەی سەرەخۆشیی لە کەسوکاری منداڵە شەهیدەکە دەکات و هیوای زووچاکبوونەوە بۆ بریندارانیش دەخوازێت، هاوکات دەڵێت: لە هێرشەکەی دوێنێدا لە سنونێ ئەنجومەنی گەلی سنونێ کراوەتە ئامانج و بەهۆیەوە منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ شەهیدبووە و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون، کە ئەندامی ئەنجومەنی گشتیی ئێمە، ڕۆژنامەنووسێک و ئەندامێکی ئەنجومەنی گەلی سنونێی تێدایە.

دەوڵەتی تورک و هاوپەیمانەکانی پیلانی چەپەڵ دەگڕێن لەدژمان و دەیانەوێت کۆمەڵگەی ئێزدیی بێ ئیرادە بکەن و دەستکەوتەکانمان لەناوببەن… لەسەر ئەو بنەمایەش دەزگای پاراستنی پەدەکە و میتی تورک بەردەوام هەوڵی پیلانگێڕیی دەدەن لە دژی شەنگال و فشار لە گەلەکەمان دەکەن، بەڵام ئەوان بەو جۆرە فشارانە ناگەنە هیچ ئامانجێک، بۆیە دەستیان بە هێرشی ئاسمانیی کردووەتەوە.

ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال جەختیش دەکاتەوە، کە ئەوانەی لە هەولێر کۆبوونەوەیان لەگەڵ میت و پەدەکە کردووە، بەرپرسی یەکەمن لە ڕژانی خوێنی منداڵانی ئێزدیی و دەڵێن: ئەوانە نەک تەنها بەرپرسن لەم هێرشە، بەڵکو بەرپرسن لە هەموو ئەو ئاژاوەگێڕییانەی لە شەنگالدا دەکرێت، بۆیە پێویستە گەلەکەمان ئەو کەسانە لەناو خۆیدا نەهێڵێت، ئێمەش هەتا کۆتایی لەسەر ڕێبازی شەهیدان بەردەوام دەبین لە تێکۆشان لەپێناو شەنگالێکی خۆبەڕێوەبەر و ئازاد-دا.

هەروەها چێکی بکە

ڕوناک مەجید: بەشداری نەکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی بە ئەمری ئەردۆغان بووە

روناک مەجید ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی رایدەگەیەنێت: داهاتووی ئەردۆغان بەندە بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *