سیمیناریک بۆ هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی تارا حسێن لە شاری لینکشۆپینگ بەڕێوەچوو.
لە وڵاتی سوید لە شاری لینکشۆپینگ سیمیناریک بۆ تارا حسێن هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی رێکخرا ، بە بەشداری کوردانی دانیشتوی ئەو شارە، سیمینارەکە لە داوی سەردانەکانی تارا حسێن دێت بۆ وڵاتانی ئەوروپا ئەم زنجیرەیە سیمنار ئەنجام دەدات، لەسەر دۆخی سیاسیی ئیستای جیهان و ئەو مەترسیانەی رووی لە کوردستان کردوە. هەروەها بەشێکی تری سمینارەکە گفتۆگۆی چرو پر بووە لە سەر پێشنیار و رەخنە کە چی بکریت و لە داهاتوو چۆن ڕووبەڕووی ئەو مەترسیانە ببینینەوە.