مەراسیمی رێزگرتن لە شەهید شەڕگەر جاف بەڕێووەچوو

بەئامادەبوونی ئەندامانی بنەماڵەکەی و ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی و هاوڕێکانی، مەراسیمی شەهید شەڕگەر جاف بەڕێوەچوو و دایکی شەهید وتی، ئێمە سەربەرزین بە شەهیدبوونی ڕۆڵەكەمان، وتەبێژی تەڤگەری ئازادییش رایگەیاند: هیچ كات وەكو ئەم ١٠٠ ساڵەی دوای هێڕشی لەناوبردن و قڕكردنی گەلی كورد ڕووینەداوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە، لە ناحیەی رزگاریی سەربە ئیدارەی گەرمیان، لەبەردەم ماڵی شەهید، مەراسیمی ماڵئاوایی هەمیشەیی بۆ شەهید سەروەت حەسەن ناسراو بە شەهید شەڕگەر جاف بەڕێوەچوو.

سەرەتا بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدانی ڕێگای ئازادیی كوردستان و شەهید شەڕگەر دەستى پێکرد.

جومعە كەریم، وتەبێژی تەڤگەری ئازادیی كۆمەڵگەی كوردستان وتاری تەڤگەری خوێندەوە و وتی: لە مێژووی گەلەكەماندا هیچ كات وەكو ئەم ١٠٠ ساڵەی دوای هێڕشی لەناوبردن و قڕكردنی گەلی كورد ڕووینەداوە بەدەستی دوژمنانی گەلەكەمان، دیارە ئەوەی هێشتوویەتی گەلی كورد تاوەكو ئێستا لەسەر پێی خۆی بوەستێت و لەناونەچێت، خەبات و تێكۆشان و قوربانییدانی هەڤاڵ شەڕگەر و هەڤاڵانی دیكەیەتی كە تاوەكو ئەم ساتەش لەسەنگەری بەرگرییدان دژ بە دەوڵەتانی داگیركەر.

ئەوەشی وت: بەڵێن دووپات دەكەینەوە كە لەسەر ڕێ و ڕێبازی شەهید شەڕگەر و هەموو شەهیدانی دیكەی ڕێگای ئازادیی بەردەوامین و نەهێڵین كاروانەكەیان راوەستێت، تاوەكو گەیشتن بەئازادیی و دەستەبەركردنی تەواوی مافەكانی گەلی كورد و هەموو گەلانی بندەست.

هاوکات وەهاب ئەحمەد، بەناوی كۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەكەكە لەباشووری کوردستان وتەیەکی پێشکەشکردو وتی:  شەهید شەڕگەر یەكێكە لەو شەهیدانەی گیانی خۆی بۆ ئازادیی فیداكرد، درێژە بەڕێبازی شەهیدان دا و دواجار خۆشی بووە یەكێك لەپیرۆزی ئەو ڕێبازە، شەهید شەڕگەر پەیامی دا بە ئێمە، كە هەموو یەكبین، پێویستە لەسەر ئێمەش بەڵێن بە پەیامی شەهیدان بدەین و درێژە بەڕێبازیان بدەین.

ڕەعنە، دایكی شەهید شەڕگەر، بەناوی بنەماڵەکەیەوە وتی: ئێمە سەربەرزین بە شەهیدبوونی ڕۆڵەكەمان لەپێناو خاك و گەل و وڵاتدا، دەبێت وڵاتان بێنە دەنگ و ڕێگە بە دەوڵەتی توركی داگیركەر نەدەن، هێرشمان بكاتە سەر و ڕۆڵەكانمان شەهید بكات و جەرگی دایكان بسوتێنێت.

شەهید “سەروەت حەسەن” ناسراو بە شەڕگەر جاف، لەساڵی ٢٠١٤دا، بەشداری ڕیزەکانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان ئەبێت، پاش بەشداربوونی لەچەندین داستانی بەرگریی لە باکووری وڵاتدا، لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، لە ناوچەی بەستای هەرێمی بۆتانی باکووری کوردستان، لە ١٧ی ئەم مانگە لەگەڵ سێ هەڤاڵی دیکەیدا دەگات بە کاروانی شەهیدان.

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …