لە ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیی گەریلادا لە چیاڕەش ١٢ داگیرکەر سزادران

سەرچاوەکانی هەپەگە ڕایانگەیاندووە، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە ناوچەی چیاڕەشی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئۆپەراسیۆنێکی شۆڕشگێڕییان ئەنجامداوە.

سەرچاوەکانی هەپەگە ڕاشیانگەیاندووە، وەزیری بەرگریی تورکیا لەگەڵ فەرماندەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە بەرەبەیانی ٢٤ی ئایارەوە بۆ سەربازە سزادراوەکانی کوڕەژارۆ هاتوونەتە سنوور و ئەوەشیان ڕاگەیاندووە هەر لەو ڕۆژەدا و سەرباری چەندین ڕێوشوینی جۆراوجۆری دوژمن هێزەکانی گەریلا: “لە ڕۆژی ٢٤ی ئایاردا هێزەکانمان ئۆپەراسیۆنێکی شۆڕشگێڕییان لە چیاڕەش لە دژی داگیرکەران ئەنجامدا”.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، گەریلاکان چوونەتە سەر تەرمی ١٢ داگیرکەر و دەستیشیان بەسەر ٦ چەک و چەندین کەلوپەلی سەربازیی داگیرکەراندا گرتووە.

ڕاشیانگەیاندووە، دواتر زانیاریی ورد دەربارەی ئۆپەراسیۆنەکە بۆ ڕای گشتی بڵاودەکرێتەوە.

هەروەها چێکی بکە

پارێزەر و سیناتۆرەکانی ئیسپانیا نامەیان بۆ سەرۆکی سی پی تی نارد

لە ئیسپانیا ٢٧ پارێزەر و سیناتۆر نامەیان بۆ سەرۆکی سی پی تی نارد و داوایان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *