تارا حسێن: هەتا ژنی ئازاد بکرێنە ئامانج تێکۆشانی ژنانی ئازاد بەرفراوانتر دەبێت

هاوسەرۆکی گشتیی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، باس لە هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان و تیرۆری رۆژنامەنووسان لەلایەن تورکیاوە دەکات.

تارا حسێن – هاوسەرۆکی گشتیی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان رایدەگەیەنێت، “هێرش و داگیرکاریی بۆ سەر کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورک شتێکی تازە نییە، بەڵام ئەم دۆخەی ئەم چەند مانگەی پێشوو و هێرشەکان بۆ سەر باشووری کوردستان و بە ئامانج گرتنی ژنانی راگەیاندنی ئازاد و تیرۆرکردنیان، پێمان دەڵێت دۆخەکە مەترسییدارە، دەبێ حکومەتی عێراقی و چاوساغی هێڵی خیانەت – پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق، ئەوە بزانن کە لە پلانی نوێی دەوڵەتی فاشیستی تورکیا، کە درێژکراوەی پلانی عوسمانییەکانە، باشووری کوردستان بەشێکی گەورەیە لە پڕۆژەکەی و هەر هاوکاریکردنێکیان لە ڕاستیدا چاڵ هەڵکەندنە بۆ خۆیان.

هاوسەرۆکی تەڤگەر جەختی لەوەکردەوە، تیرۆرکردنی ژنانی ڕاگەیاندنی ئازاد پاککردنەوەی ڕێگەی داگیرکارییە، بەڵام دەبێ ئەوە بزانن ژن لە ژێر فشاردا نەک هەر کۆڵ نادات، بەڵکو ڕادیکاڵتر ئەبێت و زیاتر سووردەبێت لەسەر تێکۆشانەکانی، هەتا ژنی ئازاد بکرێنە ئامانج تێکۆشانی ژنانی ئازاد، بە دروشمی “ژن، ژیان، ئازادیی” بەرفراوانتر دەبێت.

 

هەروەها چێکی بکە

لە سێ وڵاتی دیکەی ئەوروپا تەڤگەری ئازادیی یاداشتی ناڕەزایی دابە بەڵوێزخانەکانی عێراق

 شاندەکانی تەڤگەری ئازادیی لە ئەوروپا، یاداشتی ناڕەزایی لە بارەی داخستی تەڤگەری ئازادیی لەلایەن ئەنجومەنی دادوەرییەوە …