٥٥ ڕێکخراو و کەسایەتیی پشتیوانیی داواکاریی جوتیارانی کورد و تورکمانی کەرکوک ئەکەن

ژمارەیەک ڕێکخراو و کەسایەتیی لە گوندی تۆپزاوای سنوری کەرکوک، خێمەی جوتیارانی مانگرتووی کورد و تورکمانیان بەسەرکردەوە و رایەنگەیاند، هەنگاوەکانی دەوڵەتی عێراق وەک زەنگێکی مەترسییدار بۆ پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و داگیرکردنێکی ئاشکرای زەوی و زاری جوتیاران دادەنێین.

دژی دووبارە داگریکردنی زەوییەکانیان لەلایەن وەزارەتی بەرگریی عێراقەوە، ماوەی ٢٥ ڕۆژە جوتیارانی کورد و تورکمانی سنوری پارێزگای کەرکوک، مانگرتنیان ڕاگەیاندوە و تا ئێستا حکومەتی عێراق وەڵامی نەداونەتەوە.

ئەمڕۆ یەک شەممە، ٥٥ ڕێکخراو و کەسایەتیی سەردانی خێمەی خوتیارانیان کرد کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسییان ئەنجامدا و رایانگەیاند: وەك چالاکوانان و نووسەران و رێکخراوەکانی بواری جینۆساید، پشتیوانیی تەواوی خۆمان بۆ گوندنشینانی تۆپزاوا و هەموو جوتیارانی خاوەن ڕەسەنی زەوییەکان لە سەرجەم پێکهاتەکان دەرئەبڕین و هاوکات هەنگاوەکانی دەوڵەتی عێراق وەک زەنگێکی مەترسییدار بۆ پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و داگیرکردنێکی ئاشکرای زەوی و زاری جوتیاران دادەنێین.

داواش ئەکەن، پارلمانی عێراق پەلەبکات لە دەرچواندنی یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی (مجلس قيادة الثورة)ـی ڕژێمی بەعس، لەگەڵ ئەوەشدا تا ساتی جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە ٣٠، ناوچەکانی مادەی ١٤٠، لە تەواوی ئەو بڕیارانە بەدەربکرێن، کە تایبەتن بە گۆڕینی رەگەزی زەوییەکان لە کشتوکاڵیی بۆ نیشتەجێی بوون.

باسیان لەوەشکرد، بڕیاری ژمارە ٢٩ـی ساڵی ٢٠١٢ـی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی (لجنة شوون الشمال)ـی حیزبی بەعس جێبەجێبکرێت،  پەلەبکرێت لە جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠دەستور و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ڕێگریی بکات لە دەستێوەردانی هیزی سەربازیی و چەکداریی بەتایبەتیی سوپای عێراق لە کێشەی زەوی زارە کشتوکاڵییەکان لە ناوچە ناکۆکیی لەسەرەکان.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …