ده‌میرتاش له‌زیندانه‌وه‌ به‌ره‌و كۆشكى چانكایا

هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە،  پەروین بوڵدان ڕایدەگەیەنێت” سەڵاحەدین دەمیرتاش دەبێتە کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا، به‌وه‌ش جارێكى دیكه‌ ده‌بێته‌وه‌ ڕكابه‌رى ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان.

پەروین بوڵدان بۆ لایەنگرانی پارتەکەی ئەوەی ڕاگەیاندووە، حکومەتی تورکیا دواین ڕۆژەکانی خۆی بەڕێدەکات.

هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هه‌ده‌په‌) داواشی لەلایەنگرو ئەندامانی پارتەکەی کرد کاربکەن بۆ سەرخستنی هەدەپە لەهەڵبژاردنی داهاتوی تورکیا کە بەوتەی بوڵدان، ئەوان کاردەکەن بۆئەوەی دەمیرتاش بکەنە سەرۆک کۆمار.

بوڵدان ئاماژەی بەوەشکردووە”سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە، کاندیدی ئەو حزبەیە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *