مانگی هەنگوینی سوید و تورکەکان زوو کۆتایی هات

ئارام ڕەفعەت

دوای رەزامەندی تورکەکان بۆ ئەندام بوونی سوید لە ناتۆ، چاوەڕوانی وەرچەرخانێک لە سیاسەتی گوندەیی ئەردۆغان بەرامبەر سوید لە لایەک، و لە لایەکی تریشەوە لە گوتار و کرداری سوید و ئەمریکا بەرامبەر تورکەکان بە ئاراستەی پابەندبوون بە مامەڵەی ئەندابوونی سوید دەکرا.

بەڵام پێشهاتەکانی ئەم دوو ڕۆژەی دواتر لەگەڵ پێشبینییەکاندا نایەنەوە و پێدەچێت مانگی هەنگوینی تورکەکان و سوید تەنها چەند کاتژمێرێکی خایاندبێت و بۆ ئاگادار بوون، لەم کورتهێنانە با چەند نموونەیەک بێنینەوە:

یەکەم– ئەردۆغان رایگەیاند، تا مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ پەرلەمانی تورکەکان کۆنابێتەوە و سوید نابێت چاوەڕوانی ئەوە بکات پێش مانگی ئۆکتۆبەر، پەرلەمانی تورکەکان رەزامەندی لەسەر ئەندامبوونی سوید بدەن، ئەمەش جۆرێکە لە دەستی دەستی پێکردن و لە ئاستی چاوەڕوانی و پێشبینی سویددا نەبوو.

دووەم– ئەردۆغان گوتی پەرلەمانی تورکەکان رەزامەندی لەسەر ئەندامبوونی سوید نادات، ئەگەر داخوازییەکانییان جێبەجێ نەکرێن.

سێیەم– سوید بۆیەکەم جارە پێدەچێت سیاسەتی “ددان بە ددان وچاو بەچاو” بەرامبەر تورکەکان بگرێتە بەر، لە پێشهاتێکی بێ پێشینەدا، سوید داوای رادەستکردنەوەی باندی مافیایی لە تورکەکەکان دەکات، ئەوانەی دوای ئاشکرابوونی تاوانە مافیاییەکانییان لە سوید و وڵاتە ئەورووپییەکان لە دەستی یاسا رایانکردووە و لای رژێمەکەی ئەردۆغان داڵدە دراون، هەر ئەوە نا، سوید تورکەکان بەوە تۆمەتبار دەکەن، کە وڵاتەکەیان بۆتە پەناگای باندە تاوانکارییەکان، دەمێکە ئەورووپییەکان ئەو راستییە دەزانن، بەڵام تا ئێستا خۆیان بێدەنگ کردووە، سوید ئەو بێدەنگییەی شکاند.

تورکەکان ئەستەمە ئەو باندە مافییایانە رادەست بکەن، چونکە ئەوانە باندی رێکخراون و زۆرێک لە کاربەدەستەکانی تورک لە پشت ئەو باندانەوەن، بەتایبەتی گروپەکەی باخچەلی.

چوارەم– دادگای باڵای سوید دیپۆرت کردنەوەی دوو لە ئەندامەکانی بزووتنەوەی گولەنی راگرت، کە ئەردۆغان داوای کردبوون و دادگای سویدیش بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی دابوون، سوید دەڵێت، هەم تۆمەتەکانی ئەردۆغان هی ئەوە نین، ئەوانە دیپۆرت بکرێنەوە و هەم زەمانەتێک نییە کە ئەوانە رووبەڕووی پێشێلکاری مافەکانییان نابنەوە، ئەمەش وەرچەرخانێکی ئەرێننیە لە هەڵوێستی سوید.

پێنجەم– سەرەڕای پەیامە ئومێدبەخشەکانی بایدن و ئەردۆغان لەمەڕ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ لەبارەی فرۆشتن و نۆژەنکردنەوەی فڕۆکەی ئێف-شازدە، بۆب مەندەنیزی سەرۆکی سێناتەکانی ئەمریکا پەیامێکی شۆکهێنەری بڵاوکردەوە، ئەو رایگەیاند، کە تا ئەو کاتەی تورکیا رەفتارە شەڕەنگێزەکانی بەرامبەر دراوسێکانی رانەگرێت، رەزامەندی لەسەر ئەو مامەڵەیە راناگەیەنین، سەرۆکی سیناتەکان چەمکی دراوسێکانی بەکار هێنا، نەک دراوسێکەی، کە دەکرا مەبەستی تەنیا یۆنان بێت.

تورکەکان و رژێمەکەی ئەردۆغان هەر بارگرانی نین بەسەر کورد و سەرجەم دراوسێکانی ترییان، ئەوان بارگرانین بەسەر ناتۆ و ئەورووپاشەوە. تاکەی ئەورووپییەکان تاقەتی هەڵگرتنی ئەو بارەیان هەیە، ئەوە بۆ مێژوو بەجێ دێڵین.

هەروەها چێکی بکە

كێ وای كرد ڕۆح لە باشوردا نەمێنێ؟

تارا حسێن شەهید لە دوای شەهید کەسانی سڤیل و بێ چەك، گوندنشین، هەنگەوان، دوكاندار، جوتیار …