سارا رەزا: چارەسەریی تەنها هۆشیاریی ژنانە

سارا رەزا، بەس لەوەدەکات کە شەڕیێکی تەیابەت لە بەرامبەر ژنان بەڕێوەدەچێت، پێویستە ئێمەی ژنان بە تێزەکانی رێبەر ئۆجالان و لە چوارچێوەی “ژن ژیان ئازادیی” کۆببینەوە، بۆ ئەوەی ئەم دۆخە مەترسییدارەی هەیە تێیپەڕێنین.

سارا رەزا – بەرپرسی دەستەی ژنانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بە ماڵپەڕی تەڤگەری ئازادیی راگەیاند: ئەگەر هەڵسانگاندێک بۆ بارودۆخی ژنان بکەین لەو دۆخەی کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی باشوری کوردستان دا هەیە، ئەوا ئەبنین کە لە جەنگی سێیەمی جیهانیی دا ژنان زەرمەندی هەرە گەورەن. ئەو بارودۆخەی ئەمڕۆی ژنان کە هەیە بەهۆی عەقڵیەتی پیاوسالاریی و سیستمی دەسەڵاتداریی و بە کاڵاکردنی ژنانەوە وایکردوە ژنان رووبەڕووی مەرگەسات ببنەوە. بەداخەوە! تەنها لە باشووری کوردستان نا، بەڵکو لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئەبینین شەڕیێکی تەیابەت لەبەرامبەر ژنان بەڕێوەدەچێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە کاڵاکردنی ژنان یان خۆشاردنەوەی ژنان لە ژێر پەچەدا، ئەمە هەر دووکی لە بوون و ئیرادە و ناسنامەی ژن ئەدات. هەربۆیە کوشتنی ژنان بووەتە دیاردە و رۆژانە ژنێک دەکوژرێت. لەم ساڵدا زیاتر لە ٢٠ ژن کوژراون، ئەوە بێجگە لەو ژنانەی دەسترێژیی سێکسییان ئەکرێتەسەر و گێچەڵی سێکسییان بەرامبەر ئەکرێت. تاکو ئێستا ئەو ژنانەی رووبەڕووی ئەو تاوانانە بوونەتەوە یاسا نەبووە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بەرگرییان لێبکات، لەبەر ئەوەی یاساکان بە عەقڵیەتی پیاوسالاریی نوسراونەتەوە و لە زەری ژنانە.

سارا رەزا، جەختی لەوەکردەوە، پێوستە ئێمەی ژنان بۆ مێژووی راستەقینەی خۆمان بگەڕێینەوە، بەیەکگرتوویی ژنان ئەتوانین ئەو پیلانگێڕییەی هەیە لەسەرمان تێی پەڕێنین و پوچەڵی بکەینەوە؛ هەر بۆیە هەمیشە دوژمن یان عەقڵیەتی دەسەڵاتداریی و پیاوسالاریی لە ژنێکی هۆشیار دەترسێت و بۆیە رێبەر ئاپۆ دەڵێت سەدەی ٢١ سەدەی ژنە یان تا ژن ئازد نەبێت کۆمەڵگە ئازاد نابێت، هەر بۆیە چارەسەرییش تەنها هۆشیاریی ژنان و یەکگرتوو ژنانە.

بەرپرسی دەستەی ژنانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، بۆ دۆخی ژنان باس لە ئەڵتەرناتیڤێک دەکات و بە ماڵپەڕی تەڤگەری راگەیاند: پێوستە ژنان هەر وەک کۆمەڵگەی سروشتیی – دایک کە ژنان بەڕێوەیان دەبرد، بەڕێوەبردنێکی دادپەروەرانە و یەکسانیی خوازیی بوو، خێزان و سروشت لە چوارچێوەی دایک دا بەڕێودەبرا و دەپارێزران. هەر بۆیە پێویستە ئێمەی ژنان بە تێزەکانی رێبەر ئۆجالان کە ئەڵێت ناسنامەی ئێمە “ژن ژیان ئازادیی”ە و لە چوارچێوەی “ژن ژیان ئازادیی” کۆببینەوە، ئەمەیش بۆ ئەوەی ئەم دۆخە مەترسییدارەی کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت باشووری کوردستاندا هەیە تێی پەڕێنین.

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …