چالاکوانانی گەرمیان بە ڕێپێوانێک گەیشتنە شاری سلێمانی

 

بە هۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و  تەواونەکردنی ڕیگای کەلار_سلێمانی ئەمڕۆ، گەیشتنە بەردەم نوسینگەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، لە شاری سلێمانی. 

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤/٩/٢٠٢٢ بەشێک لە چالاکوانانی گەرمیان، کەماوەی سێ ڕۆژبوو بە ڕێپێوان بەروو شاری سلێمانی بەڕێکەوتبوون لە کەلارەوە گەیشتنە بەردەم نوسینگەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان. بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێگای دوو سایدی کەلار و سلێمانی. وە لەلایەن شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان کە پێکهاتبوون لە هاوسەرۆکی گشتی تارا حسێن، کەمال عومەر هاوسەرۆکی هەرێمی سلێمانی، چرۆ شوانی، ئازاد عومەر، هەڤال سەربەست، هەڤاڵ ئیبراهیم پێشوازیان لێکرا.

نوێنەری چالاکوانانی گەرمیان ڕەوف عومەر، بەیاننامەیەکی خوێندەوە و کە ئاراستەی هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم کراوە و تیادا هاتبوو: ‌‎ڕێگای  کەلار – سلێمانی یەکێکە لەڕێگا ستراتیجی و سەرەکییەکانی هەرێمی کوردستان . 

باسی لەوەشکرد: چەندین ساڵە ڕێگای کەلار و سلێمانی بووە بەڕێگای مەرگ و سەدان ڕووداوی هاتووچۆی دڵتەزێن تێیدا ڕوودەداتلە کاتیکدا پڕۆژەکە لەساڵی ٢٠١٣ چووەتە بواری جێبەجێ کردنەوە و تا ئێستاش کە  نۆ ساڵە ئیشی تیادەکرێت تا باوەنور تەواو کراوە. 

جەختی لەوەشکردەوە: پڕۆژەکە نەک هەر تەواو نەکراوە، بەڵکو ڕێگاکە زیاتر تێکدراوە  بەلادانە کاتیەکان، لەماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا سەدان هاوڵاتی لە رێگایەی کە حوکمەت لێی بێباکە گیانیان لەدەستداوە و نزیکی ٣٥٠٠ کەسیش کەمئەندام و برینداربوون. 

داوایەکیشیان کرد و وتیان:  وەك کەسوکاری قوربانیانی ئەم رێگایە و وەک چین و توێژەکانی گەرمیان کاتێک رۆژانە کەسێک دەبێتە قوربانی دیسان وەک ئەوساتەیە کە ئێمە جەرگمان سوتاوە و تەرمی رۆڵەکانمان بۆ دەگەرێتەوە بەهۆی خراپی رێگاکە. 

ئەو چالاکوانانە ڕەخنەیان لەوەشگرت کە وەزیری ئاوادانکردنەوە، چەندین جار سەردانی ناوچەکەی کردووە و بەڵێنی زۆر گەورەیداوە و وەك دروستکردنی سکەی قیتار. 

ئەوان داواشکاینکرد حکومەت ١٪ی داهاتی ناوچەکەیان بۆ ڕێگاکە تەرخان بکەن لە ئێستادا ئەو  ڕێگایە تەواوکرابوو.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی پرسەو سەرەخۆشیی ئاڕاستەی بنەماڵەی حەکیم لوقمان دەکات

‎پرسەو سەرەخۆشیی ‎بۆ بنەماڵەی بەڕێزی  شەھید حەکیم لوقمان، لەشارۆچکەی کەلەکچی سەر بەپارێزگای دھۆک. بەھەستێکی قوڵەوە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *