سەدەی ٢١ سەدەی ژنە، داگیرکاریی رەتدەکەیەنەوە
وەکو ژنانی باشوری کوردستان، درێژە پێدەری رێوڕێبازی ڤیان سۆران و لەیلا قاسم و خانزادی میری سۆرانیین. رێگە نادەین دوژمنان داگیرمان بکەن و خاکمان داگیر بکەن.
داگیرکەرانی تورکیا، مێژوویەکی رەشی پڕ لە داگیرکارییان هەیە، لەسەر کۆیلە کردن و دەستدرێژیی! کردنە سەر ژنان، مێژووی هەرە نزیکی داگیرکەران، داگیرکردن و دەسترێژیی! کردنی سەر ژنانی شەنگال و عەفرین بوو.
ئێمە وەک ژنان، پاراستنی باشوی کوردستان بە ئەرکی خۆمان دەزانیین، هەتا بۆ ئەوەی رێگریی لە دووبارە بوونەوەی ئەو مێژووە رەشە داگیرکارییە بگرین! پێویستە بە راوبۆچوون و بیری جیاوازمانەوە، یەک هەڵوێست بین و داگیرکاریی رەتبکەینەوە.
ژن، ژیان، ئازادیی
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کورستان – دەستەی ژنان