شەیما عەدنان: ژنانی ڕەنجدەر و کرێکار پێشەنگایەتیی شۆڕشێکی فیکریی و ئابوریی و سیاسییان کردوە

هامیار رەشید – گەرمیان

شەیما عەدنان بە ماڵپەڕی تەڤگەری راگەیاند، بۆ ژنانی  کرێکار بێگومان فیکر و فەلسەفەی  ڕێبەڕی گەلان  عەبدوڵا ئۆجالان باشتریین خاڵی پاراستن و چارەسەرییە، چونکە دەبێتە قۆناغی دەربازبوون لە سیستمی سەرمایەداریی جیهانیی

شەیما عەدنان هاوسەرۆکی هەرێمی گەرمیانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بە ماڵپەڕی تەڤگەری راگەیاند: ژنانی کرێکار لە باشوری کوردستاندا رۆژانە ژمارەیان ڕوو لەزیاد بوونە، بەهۆکاری ئەو بارودۆخە سیاسیی و ئابوریی و کۆمەڵایەتییەی کە دەکرێ بەخراپتریین بارودۆخ پێناسەی بکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر چاوێک بەمێژوودا بگێڕینەوە، ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە ژنانی ڕەنجدەر و کرێکار، پێشەنگایەتیی شۆڕشێکی فیکریی و ئابوریی سیاسییان کردوە. ژنانی چەوساوەو بن دەست لە کۆیلایەتییەوە لەناو چینی بندەستدا شۆڕشیان لەدژی سیستمی سەرمایەداریی جیهانیی بەرپاکردووە کە چینی سەردەست و بندەست پێش دەخات، بێگومان ژیان و خۆشگوزەرانی بۆ چینی باڵا دەست و کرێکاریی و هەژارییش بۆ چینە بندەستەکەیە.

هاوسەرۆکی هەرێمی گەرمیانی تەڤگەری ئازادیی باسی لەوەشکرد، بۆ پاراستنی  ژنانی کرێکار و ڕەنجدەر، بۆ ژنانی  کرێکار بێگومان فیکر و فەلسەفەی  کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیی ڕێبەڕی گەلان  عەبدوڵا ئۆجالان باشتریین خاڵی پاراستن و چارەسەرییە، چونکە دەبێتە قۆناغی دەربازبوون لە سیستمی سەرمایەداریی جیهانیی، هەروەها دەبێتە دەربازبوون لەو ئەقڵیەتەی کە چینایەتیی پێش خستووە. ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەمەش بە تێگەیشتن و پراکتیزەکردنی سیستمی خۆبەڕێوەبەریی گەل دەبێت، چونکە ژنان لەناو سیستمی خۆبەڕێوەبەرییدا جەوهەریی خۆیان دەدۆزنەوە و مافەکانیان دەستەبەر دەکەن و ئەرکەکانیشیان جێبەجێ دەکەن.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …