سارا رەزا: فیکری رێبەری گەلی کورد رزگارییی ژنان دەچەسپێنێت

سارا ڕەزا، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادیی، باسی لە ئەزموونی ناسینی بزوتنەوەی ئازادایی کوردستان و فیکری رێبەرعەبدوڵا ئۆجالان کرد و وتی: “فیکری رێبەری گەلی کورد رزگارییی ژنان دەچەسپێنێت.”

سارا ڕەزا، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، لە ئاژانسی هەواڵی فورات، باسی لە ئەزموونی خۆی کرد لەگەڵ ناسینی پارتی کرێکارانی کوردستان و رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئەوەی خستەڕوو، ئەو ناسینە سەرتاپای ژیانی گۆڕیوە و دوای ئەو ناسینە لەوە تێگەیشتووە کە پیاوسالاریی چییە و چۆن لە کۆمەڵگەدا ڕۆچووە و جەختیشی کردەوە کە فیکری رێبەری گەلی کورد رزگاریی ژنان دەچەسپێنێت.

 سەبارەت بە ئەزموونی ناسینی بزوتنەوەی ئازادیی کوردستان، سارا رەزا وتی وتی: “لە دوای ساڵی 1993 کاتێک پارتی کرێکارانی کوردستانم ناسی، بەبۆنەی ئەوەی لە چاپخانەیەک کارمدەکرد و نامیلکەیەکی هەڤاڵ زیلانمان چاپکرد، لەو کاتەدا پرسیار بوو لای من کە بۆچی ژنێک دەبێت کردەی گیانبازیی بکا، بەڵام دواتر و پاش خوێندنەوەی سەداها جاری ئەو نامیلکەیە، بۆم دەرکەوت کە ئەوە چ کردەیەکی شۆڕشگێڕانەیە، من دەستم بە لێگەڕینی خۆم کرد سەبارەت بە پارتی کرێکاران، بەدوای ئەو وەڵامەوە بووم کە بۆچی سەرەڕای جوڵانەوەکانی تر، گەنجەکان بەشداریی لە پارتی کرێکاران ئەکەن، بەڵام لەدوای ناسینی هەڤاڵانی رۆژهەڵات و وەرگرتنی پەروەردە، تێگەیشتم کە ئەم بیرۆکە و ئایدیایە جیاوازیی چییە لەگەڵ ئەوانی تر و تێگەیشتم ئازادیی ژنان و خەباتکردن مانای چییە و تا ئەو ڕۆژەی دەمێنم من سۆز بە ئەم خەباتە و شەهیدان دەدەم.”

باسی لەوەشکرد کە وەک هەر تاکێکی تر، لەلایەن خێزانەکەیەوە بەربەستی بۆ دروستکراوە و چەندین جار داوای لێکراوە کە وازبهێنێت و وتیشی: “من هەموو ئەو داواکارییانەم رەتکردوتەوە و ئامادەنیم وازبهێنم، ئێمە هەمیشە لەڕێی خەبات و ئازادیی گەلی کورد و ژنی ئازاددا تێدەکۆشین و بەردەوام دەبین بە بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی لەنێو ژناندا.”

ئاماژەشی بەوەدا کە “دەوڵەتانی سەرمایەدار لەوە تێگەیشتوون کە فیکر و سیستمەکەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان چارەسەر و ئەڵتەرناتیڤە بۆ هەموو ئاریشەکان و ژن و ژینگە ڕزگاردەکات و دەبێتە مایەی خۆشگوزەرانی، بۆیە دژین و بە هەموو ڕێگەیەک هەوڵدەدەن کە ڕێگریی لە چەسپاندنی ئەم فیکرە بکەن.”

هەروەها باسی لەوە کرد کە بەشدارییکردنی ژنان وەک گەریلای ئازادیی کوردستان لە پێشەنگایەتییکردنی شۆڕشی ئازادییدان و بەم شێوەیە بەردەوام بوو لە قسەکانی: “ژنان هیچیان لە پیاوان کەمتر نییە و وەک پیاوان بەشداریی شۆڕشن، ئەمە لەسایەی ئەندێشە و ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆوەیە کە گەریلاکانی ئازادیی توانیان نمونەی ژنی شۆڕشگێر لە خەباتدا پیشان بدەن.”

سارا ڕەزا، باسی لە گرنگیی خوێندنەوەی بەرهەمەکانی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کرد و ئاماژەی بەوەدا پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد بووەتە هیوایەک بۆ مرۆڤایەتیی و وتی: “لە ئێستادا وەرگێڕانی پەرتوکەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆسەر زمانە جیهانییەکان، وایکردووە کە چەندین فەیلەسوف و بیرمەندی ئەو وڵاتانە سەرسامی فیکر و سیستەمە داڕێژراوەکەی ببن.”

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …