كۆلیژی كشتوكاڵی زانكۆی سلێمانیی رایگەیاند، بە چاندنی ٤٠٠ سەد دۆنم لە زەوی كشتوكاڵیی، سەدان تۆن دانەوێڵەی لە جۆری گەنم و جۆی دروێنە کرد. لە راگەیاندراوێکیدا زانكۆی سلێمانی بڵاویکردەوە و ئاماژەی بەوەکردوە، ئەو زەوییەی بەرهەمەكانی لەسەر چێنراوە 400 دۆنمە و زەوی کۆلیژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکانی زانكۆی سلێمانییە. ئاماژەی بەوەشکرد، بەرهەمەكەی لە …
بینینی زیاتر »تورکیا سنوری دهۆک بۆردومان ئەکات
بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، سنووری پارێزگای دهۆكی بۆردومان کرد. کەمێك لەمەوبەر، دەوڵەتی داگیركەری تورکیا بە فڕۆکەی جەنگیی، گوندی سگێرێی لە رۆژهەڵاتی شارۆچكەی ئامێدی سەربە پارێزگای دهۆك بۆردوومان کرد؛ ئێستاش فڕۆكە بەسەر ئاسمانی ناوچەكەدا ئەسوڕێتەوە. هەروەها هەتا تائێستا، زیانەکانی ئەو بۆردوومانە نەزانراوە چۆنە و چەند بووە.
بینینی زیاتر »“بارزانیی لەبەر سێ هۆکار ئەیەوێت دەستبەسەر شەنگالدا بگرێت”
محەممەد ئیبراهیم جێگری پێشووی پارێزگاری نەینەوا رایگەیاند، ئامانجی سیاسیی و ئابووریی لە پشت هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمەوە هەیە بۆ دەستبەسەرداگرتن و خۆسەپاندن بەسەر قەزای شەنگال و دەستبەسەرداگرتنی ئەو پارەیەی کە بۆ ئاوەدانکردنەوەی شارەکە تەرخانکراوە. ئیبراهیم بە مەعلومەی راگەیاند، “تەماحەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دەستبەسەرداگرتنی شەنگال و دەشتی نەینەوا کۆتایی نەهاتووە، بەو …
بینینی زیاتر »لە رۆژئاوای کوردستان بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەوە ٢٢ سەربازی ئەمریکا بریندار بوون
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا رایگەیاند، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکەوە لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، سەربازی ئەمریکی بریندار بوون. فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایگەیاند، دوێنێ بەهۆی ڕووداوێکی هێلیکۆپتەر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا 22 سەربازی ئەمریکا برینداربوون و 10 سەربازیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ چارەسەر بردرانە دەرەوە. ڕاشیگەیاندووە، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە بەردەوامە، لە …
بینینی زیاتر »بەلاغی کۆبوونەوەی دەستەی بەرێوەبەری تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
بەلاغی کۆبوونەوەی دەستەی بەرێوەبەری تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان رۆژی ٢٠٢٣/٦/١٠ لەبارەگای سەرەکی تەڤگەری ئازادیی لەشاری سلێمانی بەبەشداری دەستەی سەرۆکایەتی و نوێنەرایەتی دیوان و زۆر بەی ئەندامانی دەستەی بەرێوەبەری کۆبونەوەی ئاسایی بەرێوە چوو ، سەرەتای کۆ بوونەوە بەخولەکێک وەستان بۆ شەھیدانی رێگای ئازادیی کوردستان دەستی پێکرد. پاشان رۆژەڤی کۆبوونەوە خوێندرایەوە و …
بینینی زیاتر »مەندەلاویی: یاسای بودجەی ئەمساڵ لە ئاست خواست و بەرژەوەندیی سەرجەم هاووڵاتییانی عێراقدایە
جێگری یەکەمی سەرۆکی پارلمانی عێراق رایگەیاند، یاسای بودجەی ئەمساڵە گرنگیی بە کەمکردنەوەی جەرجیی و زیادکردنی داھات داوە و ئەمەیش لە ئاست خواستی عێراقییەکاندایە. جێگری یەکەمی سەرۆکی پارلمانی عێراق موحسن مەندەلاویی، راگەیەندراوێکی لەبارەی پەسەندکردنی یاسای بودجە بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، یاسای بودجە کە بۆ سێ ساڵ پەسەندکرا، گرنگتریین و بێوێنەتریین یاسای بودجەیە …
بینینی زیاتر »بانکی ناوەندیی خستنەڕووی کەمردەوە
ئەمڕۆ بەهای دۆلار لە بازاڕەکاندا بەرزبوویەوە، بەهۆی ئەوەی بانکی ناوەندیی عێراق خستنەڕوی دۆلاری بۆ بڕی 201 میلیۆن دۆلار كەمكردەوە. ئەمڕۆ دوو شەممە، لە راگەیەندراوێکیدا بانکی ناوەندیی عێراق بڵاویکردەوە، 201 میلیۆن و 771 هەزار دۆلار و 388 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە. ئامەژەی بەوەشکردوە، 184 میلیۆن و 291 هەزار و 388 دۆلاری بەشێوەی …
بینینی زیاتر »لە جێگەی تیرۆرکردنی پرسە بۆ حسێن ئاراسان بەڕێوەئەچێت
لە شاری سلێمانی و لە پێش ڕێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا، لەو جێگەی تەقە لە حسێن ئاراسان کرا، چادریی پرسە هەڵدرا و پرسەکەی تا ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوامدەبێت. بەیانی ڕۆژی ٩ـی ئەم مانگە، نزیک کاتژمێر ١٠:٣٠خولەک، هێرشێکی چەکداریی لەبەردەم دەرگای نووسینگەی ڕێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا، لە شاری سلێمانی ئەنجامدرا و بەوهۆیەوە حسێن ئاراسان، كە …
بینینی زیاتر »سێ سەرکردەی کورد ٨ میلیۆن دۆلار لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیرییدا ئەبەخشن
سەرۆکی سەنتەری لوتکە بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان، چەند پرسیارێکی ئاراستەی ئەو سەرکردانەی کورد کرد کە دیارییەکی هاوسەرگیرییان بە پاشای ئوردن بەخشی کە بە ٨ میلیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت، لەکاتێکدا جەختی لەسەر پێویستی لێپرسینەوە کردەوە، داوای کرد گەلی کورد هەڵوێستی جددیی بەرامبەریان هەبێت. حەیدەر موسەویی سەرۆکی سەنتەری لوتکە بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان، لە …
بینینی زیاتر »لە بناری قەندیل تەرمی شەهید حسێن ئاراسان بە خاک سپێردرا
دوای بەرێكردنی تەرمی حسێن ئاراسان، لەمەزاری شەهیدانی بناری قەندیل، بە مەراسیمێكی شایستە و بەئامادەبوونی ئازادییخوازان، تەرمەكەی بە خاک سپێردرا. بەیانی ئەمڕۆ بەمەراسیمێكی ڕێزلێنان، تەرمی شەهید حسێن ئاراسان، بەئامادەبوونی ئەندامانی ڕێكخراوی میزۆپۆتامیا و كەسوكار و ئازادییخوازان، تەرمەكەی بەخاك سپێردرا. لەسەرەتادا رێزلێنان بە بێدەنگیی بۆ گیانی پاکی شەهید و سەرجەم شەهیدانی ئازایی …
بینینی زیاتر »