لە جێگەی تیرۆرکردنی پرسە بۆ حسێن ئاراسان بەڕێوەئەچێت

لە شاری سلێمانی و لە پێش ڕێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا، لەو جێگەی تەقە لە حسێن ئاراسان کرا، چادریی پرسە هەڵدرا و پرسەکەی تا ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوامدەبێت.

بەیانی ڕۆژی ٩ـی ئەم مانگە، نزیک کاتژمێر ١٠:٣٠خولەک، هێرشێکی چەکداریی لەبەردەم دەرگای نووسینگەی ڕێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا، لە شاری سلێمانی ئەنجامدرا و بەوهۆیەوە حسێن ئاراسان، كە پەنابەرێكی سیاسیی باکووری کوردستان بوو، بەسەختی برینداركرا و دوێنێ شەهیدبوو.

ئەمڕۆ لەلایەن ڕێکخراوی میزۆپۆتامیاوە لەو جێگەیەی کە تەقە لە حسێن ئاراسان کرا چادری پرسەیان هەڵدا و پرسەیان بۆ دانا و وابڕیارە تا ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوامبێت.

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …