بەلاغی کۆبوونەوەی دەستەی بەرێوەبەری تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
رۆژی ٢٠٢٣/٦/١٠ لەبارەگای سەرەکی تەڤگەری ئازادیی لەشاری سلێمانی بەبەشداری دەستەی سەرۆکایەتی و نوێنەرایەتی دیوان و زۆر بەی ئەندامانی دەستەی بەرێوەبەری کۆبونەوەی ئاسایی بەرێوە چوو ، سەرەتای کۆ بوونەوە بەخولەکێک وەستان بۆ شەھیدانی رێگای ئازادیی کوردستان دەستی پێکرد.
پاشان رۆژەڤی کۆبوونەوە خوێندرایەوە و پەسندکرا، لەھەڵسەنگاندنی رەوشی سیاسیدا لەئاستی جیھانی و ھەرێمی کاریگەریەکانی سیستەمی جیھانی بەسەر رۆژھەڵاتی ناوەراست و ناوچەکە جارێکی تر پێشھاتە نوێکان ھەڵسەنگاندنیان لەسەرکرا
بەتایبەت لـەم قۆناغـە ھەستیارو مێژوویەدا کەھێزە گرێدراوەکانی مۆدێڕنیتــەی ســەرمایەداری و دەوڵەت نەتەوەکانی ناوچەکە و ھێزە دەســەڵاتخوازەکانی ڕۆژهەڵاتــی ناوەڕاسـت ناکۆکی و پێکدادانی بەر ژەوەندیەکانیان گەیشـتووتە لووتکـە، دەرئەنجام شەر و ئاڵۆزیەکانیان سەختگیر تر کردووە ، لـە لایەکـی دیکـەوە هێزەکانـی دیمۆکڕاتیکـی گەلانیـش بـۆ تێپەریـن لـەو قەیرانـە (کائـوس) دا لە بەرخۆدانیەکی مێژووی دان، ئەوەی روون بۆتەوە ئەوەیە سیسـتەمی جیھانی لەخۆ نوێکردنەوەدا لەناوچەکە لەقەیرانی قوڵدایە.
لێکەوتەکانی شەری روسیاو ئۆکراین و درێژەکێشانی تادێت کاریگەریەکانی لەسەر جیھان و رۆژھەڵاتی ناوەاست زیاتر دەبێت، دەرئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی و سەرۆکایەتی تورکیا لەمانگی ئایاردا راستەو خۆ بەو ململانێ جھیانیەوە بەستراوەتەوە ، ئەوەی دەرکەوت و نیشان ئەدرا لەھەڵسەنگاندن و شرۆڤەکاندا نیشاندانی بەرەی فاشیزمی ئەکەپەو مەھەپە بەسەرۆکایەتی ئەردۆغان وەک بەرەی جمھوریەت ، بەرەی کەمالیستی جەھەپە کلچدار ئۆغلو بەرەی میللەت بوو ،نیشان دانی ئەو دووبەرەیە بۆ چەواشەکاری و شاردنەوەی بەرەی سێیەم بوو کە ھێزی کۆمەڵگەی دیموکراتیە ئەوە ی بۆ ئێمەی کوردو گەلانی ئازادیخواز گرنگە رۆڵ و کاریگەری بزوتنەوەی ئازادی دیموکراتی گەلی کوردە دژ بە فاشیزم و نەتەوەپەرستی، ھێزە جیھانی ھەرێمییەکان لەھەوڵی بەلارێدابردن و چەواشەکارین بۆ شاردنەوەی کاریگەری و رۆڵی بەرەی تێکۆشانی ئازادی کە گەلی کورد لە تورکیاو رۆژ ھەڵاتی ناوەراست پێشەنگایەتی دەکات.
لەلایەکی دی دەوڵەت نەتەوە ستاتۆ پارێزەکان لەرۆژھەڵاتی ناوەراست سەرەرای ناکۆکیەکانیان لەنزیک بوونەوەو پەیوەندیدان بۆ زیاتر سەپاندنی پێگەو بەرژەوەندیەکانیان بەسەر ماف و ژیانی گەلاندا لەو بوارەدا ھیچ پێوان و پێوەرێک لەئارادانەماوە ، وڵاتانی عەربی بێ ھیچ پێوانێکی ماف و ئازادی بێ مەرج دەوڵەتی سوریا دێننەوە ناوکۆمکاری عەرەبی، دەوڵەتی ئێران بەردەوام گەلی کورد و گەلانی ئێران دەھارێ و جیھان گوێی خۆی کەرکردووە، لەناو ئەو پێشھات و گۆرانکاریانەدا
رۆژ بەرۆژ پێگەی دەوڵەتی عێراق لەناوەند بەھێزتر دەبێت و ھەژمونی سەربازی و سیاسی و ئابوری و خۆی زیاتر بەسەر ھەرێمی کوردستاندا دەسەپێنێت ، ناوچە جێناکۆکەکان زیاتر دەخاتەوە ژێر دەسەڵاتی ناوەند ، لەو دۆخە ھەستیارەدا حکومەت و دەسەڵاتدارانی باشوری کوردستان لەجیاتی ھاتنەلاییەک و وەلانانی کێشە حیزبی و لابەلاکانیان سورن لەسەر ملھوری سیاسی و رووکردنە دوژمنان ، لەجیاتی ببێتە کۆکەرەوەی ھێزی ئازادی خوازی و پرۆژەی خۆیبۆ پێگەو سەنگی گەلی کورد دابرێژێت بەپێچەوانەوە بووەتە سەرچاوەی پەرتەوازەیی و لێدان لەیەکیەتی نەتەوەیی کوردان و بوەتە سەرچاوەی ھێز بۆ داگیرکەران و سەرچاوەی بێ ھیوای و قەیرانی قوڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری ، بۆیە کار بۆبیەکیەتی نەتەوەی و گێرانەوەی ھیوا بۆگۆرانکاری دیموکراتی دەبێتە کارێکی دەست بەجێ و ژیانی بۆ ئێستاو ئایندەی ھەرێمی کوردستان، ئێمەش وەک تەڤگەری ئازادی ھەر ئەوە دەکەینەبنچینەی کاری داھاتومان.
لەدرێژەی ھەڵسەنگاندنی سیاسیدا دۆخی پەرتەوازەی باشوری کوردستان و بریارەکانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بەناشەرعی بوونی بریاری درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان و ناشەرعی بوونی بریارەکانی حکومەتی ھەرێم و نەتوانیین و رێک نەکەوتنی حیزبە دەسەڵاتدارەکانی پێکھێنەری حکومەت لەسەر یاساو شێوازی ھەڵبژاردن و گرفتەکانی بەردەم پرۆسەی دیموکراتی وای کردووە دامەزراوەکانی ھەرێم شەرعیەتی خۆیان لەدەست بدەن و بەناچاری پەنا بۆ دادگای فیدرالی ببرێت بۆ یەک لاکردنەوەی کێشەکان ، ئەو کابینەیەی ئێستا سیاستە خۆسەپێنی و نادیموکراتیەکەی وابەستەییەکەی ھەرێمی کوردستانی گەیاندووە بەو قۆناغە شەرمەزاریە کە ناتوانێت لەروی سیاسی و ئابوری و تەنانەت ئەمنیشەوە خاوەن بچوکترین بریار بێت ، تیرۆری ئازادی خوازان و بۆمباران و ھێرشەداگیرکاریەکانی تورکیاو ئێران بۆسەر سنورەکان لەبەرامبەردا بێھەڵوێستی و نەبوونی بچوکترین کاردانەوە لەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە ئەوەندەیتر سەنگ وپێگەی خۆی لاوازکردوە، لێسەندنەوەی فرۆشتنی نەوت بەو شێوازە ناروونەو چەتەگەریە لەرابردوودا بەبریارێکی دادگای پاریس و رادەستکردنەوەی بە کۆمپانیای سۆمۆ شکستێکی دیکەیان بوو بەردەوامیدان بەملھوری، سیاسی و گەندەڵی و مل نەدان بۆ پرۆسەی ھەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا، بووەتە ھۆکاری ئەوەی دامەزراوەکان و حکومەت شەرعیەتیان نەمێنێت و لەبۆشایی دەستوری و یاساییدا بخولێنەوە و سەرئەنجام بێمتمانەی لەئاستی دەرەوە لەلایەک و خەڵکی کوردستان بەو دەسەڵات و حوکمرانیە لەلایەک گەیشتوە بەخاڵی سفر، لەو چوار چێوەیەدا تەڤگەری ئازادی بروای بەگۆرانکاری جەو ھەری ھەیە و خاوەن پرۆژەی گشتگیرو چارەسەرییە لەبەرنامەو پاردایمی خۆیدا کار بۆ ھۆشیاری و خۆ بەرێکخستنی کۆمەڵگادەکات و باوەری بە خۆبەرێوەبەری دیموکراتیانەی گەل ھەیە کەبتوانێ بەھێزو ئیرادەی خۆی کێشەکانی چارەسەر بکات و خۆی بپارێزێت و ھێز و ووزەی مادی و مەعنەوی بخاتەوە خزمەتی گشتی کۆمەڵگاوە ، بۆ ئەو ئامانجانە لەھەموو ئاستێکدا ھەوڵی بەرێکخستن کردنی کۆمەڵگا دەدات، لەئێستاشدا بۆ دەر باز بوون لەو قۆناغە پشتیوانی لە پرۆسەیەکی ھەڵبژاردنی دادپەروەرانەو دیموکراتیانە دەکەین بۆئەوەش ئامادەی ھاوکاری و پێکەوە کارکردنیین لەگەڵ کەسایەتیە ئازادی خوازو دیموکراتەکان و ئەو ھێزو رێکخستنانەی تێکەڵی گەندەڵی و خیانەت نەبوون لەپێناو دەر بازکردنی گەل و قەوارەی ھەرێمی کوردستان لەدەستی ھێزە بەرژەوەند خوازو خۆسەپێنەکان کە ھەرێمی کوردستانیان کردۆتە قوربانی سیاسەتە شکستخواردووە کانیان.
سەبارەت بە پرۆژە یاسای بودجە لەپەرلەمانی عێراق و ئە ماددانەی پەیوەندیان بە ژیان و خزمەتگوزاری ھاوڵاتیان و موچەخۆرانی ھەرێمەوە ھەیە بەتایبەت گێرانەوەی پاشەکەوتی مووچە تەنھا مووزایەدەی حیزبیە لەنێوان لایەنەکانی دەسەڵات و بەناو ئۆپۆسزیۆن ، پێمان وایە ھەرێمی کوردستان تەنھا بەشەفاف بوونی سەر چاوە داراییەکانی و بوونی دامەزراوەی نیشتیمانی و وبنبرکردنی گەندەڵی دەتوانرێت ئاستی ژیان و گوزەرانی ھاوڵاتیان باشتر بکرێت.
لە بەشی دووەمی کۆ بوونەوەدا راپۆرتی ھەرێمەکان خوێندرانەوە ھەڵسەنگاندنی رەوشی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ژیانی تایبەت بەھەرێمەکان و رەوشی رێکخستنی و رەھەندەکانی کارو خەبات ، کارو چالاکیەکان ھەڵسەنگاندنی پێویستیان لەسەرکرا، ھەر لەو بەشەی کۆبوونەوەدا راپۆرتی کارو خەباتی بەشێک لەدەستەکان خوێندرانەوە لەراپۆرتەکاندا رەوشی سیاسی تایبەتمەندی کارو خەباتی دەستەکان، کارو چالاکی و پێکھێنانی کۆمیتەکانی ھەر دەستەیەک لە ھەرێمەکان و گرفت و کێشەکان گفتو گۆیان لەبارەوەکراو بریار و رێنمایی پێویست لەبارەیانەوە وەرگیرا.
ھەر لەو چوار چێوەیەدا رێکخستنەوەی بەشێک لەدەستەکانی کارو خەبات ھەڵسەنگاندنی پێویستیان لەسەرکرا بەروحیتێکی ھاورێ یانە رەخنەی ئەو کەمو کوریانەکران کەلەماوەی رابردوو لەچوارچێوەی کاردا بوونەتە مایەی گرفت و پەرش و بلاوی لەو ئاستەدا ھەڤاڵان رەخەنداینی خۆیان داو بریار و رێنمایی تایبەت بۆ چارەسەری پرسە کان پەسندکران.
لەکۆتاییدا کۆبوونەوە پلانامەی کاری داھاتووی بۆسەر جەم دەستەکان و رەھەندەکانی کارو خەبات پەسدکرد و سەرکەوتوانە کۆتایی کۆ بوونەوەیەکی پر گفتوگۆ بەسەر کەوتوانە کۆ تایی پێھات .
دەستەی بەرێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
٢٠٢٣/٦/١٢