کەمپەینی مافی هیوا راگەیاندرا

بۆ نەهێشتی گۆشەگیریی و ئازادکردنی رێبەری گەلان ئۆجالان، رژاک دەستپێکردنی کەمپەینی نامەنووسیینیان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند.

ئەمڕۆ   سێ شەممە ١١/٤/٢٠٢٣ لە بارەگای ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک لە شاری سلێمانی دژی گۆشەگیرییەکانی سەر ڕێبەری گەلان عەبدوڵا ئۆجالان بەیاننامەیەک خوێندرایەوە، تیایدا کەپیەینی نامەنووسیینیان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئازادیی ئاۆجالان دەستیپێکرد.

هەروەها لە پێش خوێندنەوەی بەیاننامەکەدا ژنانی کەمپەینەکە ساڵڕۆژی کۆچی دوایکە ئۆڤەیش ئۆجالان، دایکی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان-یان بەبیرهێنایەوە کە لە ١١نیسانی ١٩٩٣ کۆچی دوای کردوە.

 

دەقی بەیاننامەکە:

چرۆ شوانیی، ئەندامی کۆمیتەی ئازادیی ئۆجالان بەیاننامەکەی خوێندەوە و ئاماژەی بەوەکرد، لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان لە لایەن دەوڵەتە زلهێزەکانەوە ڕادەستی دەوڵەتی تورکیا کراوە بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد، ماوەی ٢٥ ساڵە ڕێبەر ئۆجالان لە زینداندایە و ئەمەش کوشتنی مێژووە و گەلی کورد لە ئاست ئەمەدا بێدەنگ نابێت.

ئەوەش هاتووە، “فکری ڕێبەر ئۆجالان ئازادی ژن و زیندوو هێشتنەوەی ژینگەیە، دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” هەر لە ئیمرالییەوە سەرچاوەی گرتووە و ئێستا بووە بە سیمبولی ئازادی ژنانی جیهان، بووە بە ڕۆشنکەرەوەی ڕێگە تاریکەکانی ژیانی کورد و بە تایبەتی ژنان، ئەوەش بەرهەمی ئەو خەبات و تێکۆشانەیە کە ڕێبەر ئۆجالان لە زیندانەوە دەیکات، هەروەها ماوەی دوو ساڵە گۆشەگیری توند خراوەتە سەر ڕێبەر ئۆجالان و مافی بینی لێ سەندراوەتەوە لەگڵ پارێزەر و خێزانەکەی.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا، ڕاگەیەندرا، “ئێمە وەکو ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان- ڕژاک بەرامبەر ئەو پیشێلکارییەی دەوڵەتی تورکیا بێدەنگ نابین و کەمپەینی نووسینی نامە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و مافی هیوا ڕادەگەیەنین، هەروەها داوا لە سەرجەم ژنانی پارچەکانی کوردستان و جیهان دەکەین کە بەشداری ئەم کەمپەینە بکەن، کەمپینەکەش تا کۆتای مانگی نیسان بەردەوام دەبێت”.

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *