ئاژیتاسیۆنی مەدەنیانەو، بەرخۆدانی پەکەکە.

ھاوڕێ کوردی

پارادیگمای پەکەکە بۆ شەڕ، ئەو تەرزە کلاسیکەی تێپەڕ کردووە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی داگیرکارانی کوردستان.
ڕووخاندن و بونیادنان دوو ڕەهەندی قوتابخانەی ئاپۆین. سەر لەنوێ ئاواکردنەوەی تاكێکی شۆڕشگێر، شۆڕشی زهنییەت، ویژدان، فکر، سۆز، جۆرەها ڕەفتاری
بە بنەما گرتووە.
لەسەر ئەو ئەساسەدا توانراوە ئارتەش بوونی گەریلا ئاوابکرێت و بەرخۆبدات، لەبەرامبەر سیستەمی سەرمایەداری و داگیرکاران.
پێڤاژۆی شەڕ بۆ کورد بابەتێکی نوێ نیە، دەکرێت بڵێین: کورد و داگیرکاری و بەرخۆدان بەشێکە لە ناسنامەمان.
بەدرێژایی مێژوو داگیرکاران خاوەن هێزێکی سەربازی بەهێزبوونە. پێشکەوتنەکانی بواری سەربازیش زیاتر بەقازانجی ئەوان بووە، ئەمەش خاڵێکی ماتەم بووە بۆ گەلەکەمان.
دەبینین پەکەکە بەجۆرێکی تر ئەم شەڕەی پێشخستووە، یاخود دەتوانین بڵێین سەرکەوتوو بووە.
ئاژیتاسیۆن (هاندان)ی مەدەنیانەی گەل یەکێكە لەسەرکەوتنەکانی پەکەکە لەجەنگی داگیرکاران.
ڕەنگە کاتێك باس لەپەکەکە بکرێت، ڕاستەوخۆ بیر لە
بوێری، فیداکاری گەریلا بکەیتەوە. ئەمەش بوونیادی قوتابخانەی ئاپۆییە!
مرۆڤێك نەزانێ بۆچی چەك بەدەستە. تۆبڵێ بتوانی بەرخۆبدات؟
مسۆگەر سەرکەوتنی پەکەکە پەیوەستە بە سوور بوون وخاوەنداریەتی گەل بەرامبەر بەدۆزە ڕەواکەی.
دوژمن بەردەوامی دەدات بە پراواکسیۆنەکانی. بەڵام پەکەکە بەهەڵوێستی گەل بێ واتای دەکات. چەند کۆمەڵگا تێکۆشانی مەدەنی پێش دەخات، هێندەش توانا دەبەخشێت بە شۆڕشگێرانی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.
لەدیدی تۆ هاشتاگ، گردبوونەوە، کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ شۆڕش، بەگشتی چاڵاکیە ناڕەزاییەکان، هیچ ئەرزشێکی نیە و ناگاتە ئاستی تەقاندنی دوو کوللـە ئارپێچی. ئەی کەواتە چی بکرێت باشە ؟
ڕۆڵی کەسایەتی و پێشەنگانی چڤاك لەم پرسەدا جێگای بایەخە، بەجێگەیاندنی ئەرکە مەدەنیەکان لەئەستۆی چڤاکە، ڕەتکردنەوەی داگیرکاری، پاراستنی کلتور و ناسنامەی مێژوویی، سەنگەری بەرگری و تێکۆشانی چەکداریش لەئەستۆی کوڕان و کچانی گەریلایە. تەنهاکردنیان بێ ویژدانی و ناهەقیکی گەورەیە لەبەردەم خەونی بەدی نەهاتووی چڕنۆکی گورگێك.

هەروەها چێکی بکە

حەماس  و لیكود: لێكچوونی تاوان و  بیروباوەڕ 

عەلی مەحمود  محەمەد هەرچی پارت و كەسایەتی فاشیستی جوو هەیە، لە كابینێتەكەی ئێستای لیكۆد بەسەركردایەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *