لە بناری قەندیل تەرمی شەهید حسێن ئاراسان بە خاک سپێردرا

دوای بەرێكردنی  تەرمی حسێن ئاراسان، لەمەزاری شەهیدانی بناری قەندیل، بە مەراسیمێكی شایستە و بەئامادەبوونی ئازادییخوازان، تەرمەكەی بە خاک سپێردرا.

بەیانی ئەمڕۆ بەمەراسیمێكی ڕێزلێنان، تەرمی شەهید حسێن ئاراسان، بەئامادەبوونی ئەندامانی ڕێكخراوی میزۆپۆتامیا و كەسوكار و ئازادییخوازان، تەرمەكەی بەخاك سپێردرا.

لەسەرەتادا رێزلێنان بە بێدەنگیی بۆ گیانی پاکی شەهید و سەرجەم شەهیدانی ئازایی دەستی پێکرد، پاشان “موسلیم كاپڵان”، بەناوی ڕێكخراوی كرێكارانی میزۆپۆتامیا وتەیەکی پێشەکەسکرد و رایگەیاند، ئەو دوژمنەی كە ئەیەوێت ئێمە لە رێكخستن دووربخاتەوە با دڵنیابن ئێمە لەسەر ڕێگەی ڕاستی شەهیدین، ئامانجی شەهید ئامانجی هەموو كوردە.

جەختیشکردەوە، ئێمە پەیمان ئەدەین، ناوەندەكەمان تاكو كۆتا دڵۆپ بەردەوام ئەبێت لەسلێمانی، ئەڵێین هەڤاڵ حوسێن، ڕێ و رێبازت بەردەوامە.

داواشیان لەحكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان و وبەتایبەت یەکێتیی كرد و رایگەیاند: ئێستا باشووری كوردستان پڕ بووە لەخیانەت، گەر یەکێتیی دەیەوێت نەچێتە بەرەی پارتی و فاشیستانەوە و لەسەر ڕێگای ئەوان نەبێت، ئەبێت ڕێگریی لەم تیرۆرانە بكات و بكەرانی ئاشكرا بكات.

ڕەحمان ڕەسوڵ، بە ناوی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان وتەیەکەی پێشکەشکردو و  وتی: بەڵێن دووبارە ئەكەینەوە لەسەر ڕێبازی شەهیدان بەردەوام ببین و سازش نەكەین لەدڵۆپێك خوێنیان، لەباشووری كوردستاندا تێكۆشەرانی ئازادیی و رێبوارانی رێگەی خەبات یەك بەیەك تیرۆر دەكرێن، ئەبێت دەسەڵاتدارانی حكومەت بزانن بۆ ئەوان تیرۆر ناكرێن، بەڵكو هەمیشە ئازادییخوازان ئەکرێنە ئامانج.

سبەی دوو شەممە، كاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی تاوەكو ٥ی ئێوارە، لە پێش بینای ڕێكخراوی كرێكارانی میزۆپۆتامیا، نزیک دووڕیانی سەرچنار لە شاری سلێمانی، پرسەی شەهید حسێن ئاراسان بەڕێوە ئەچێت.

 

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …