ئەمڕۆ بەهای دۆلار لە بازاڕەکاندا بەرزبوویەوە، بەهۆی ئەوەی بانکی ناوەندیی عێراق خستنەڕوی دۆلاری بۆ بڕی 201 میلیۆن دۆلار كەمكردەوە.
ئەمڕۆ دوو شەممە، لە راگەیەندراوێکیدا بانکی ناوەندیی عێراق بڵاویکردەوە، 201 میلیۆن و 771 هەزار دۆلار و 388 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.
ئامەژەی بەوەشکردوە، 184 میلیۆن و 291 هەزار و 388 دۆلاری بەشێوەی حەواڵە، 17 میلیۆن و 480 هەزار دۆلار بەشێوەی کاش بووە.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ پارلمانی عێراق پڕۆژەیاسای بودجەی بۆ سێ ساڵ پەسەند كرد، بەهای 100 دۆلاری لە بانکی ناوەندیی بە 130 هەزار دیناری کرد، لەگەڵ ئەوەشدا بەهای ١٠٠ دۆلار بۆ ١٤٧ هەزار دیناری عیراقیی لە بازاڕەکاندا بەرزەوەبووە.