“بارزانیی لەبەر سێ هۆکار ئەیەوێت دەستبەسەر شەنگالدا بگرێت”

محەممەد ئیبراهیم جێگری پێشووی پارێزگاری نەینەوا رایگەیاند، ئامانجی سیاسیی و ئابووریی لە پشت هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمەوە هەیە بۆ دەستبەسەرداگرتن و خۆسەپاندن بەسەر قەزای شەنگال و دەستبەسەرداگرتنی ئەو پارەیەی کە بۆ ئاوەدانکردنەوەی شارەکە تەرخانکراوە.

ئیبراهیم بە مەعلومەی راگەیاند، “تەماحەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دەستبەسەرداگرتنی شەنگال و دەشتی نەینەوا کۆتایی نەهاتووە، بەو پێیەی هەوڵیداوە دەستوەردان لە کاروباری ئەو دوو هەرێمە بکات و دەست بەسەر پارەی ئاوەدانکردنەوەی شەنگالدا بگرێت، بەتایبەتیی دوای بە جینۆساید ناساندنی نێودەوڵەتی کۆمەڵکوژیی ئێزیدییەکان”

ئاماژەی بەوەشکرد، “لایەنە نێودەوڵەتییەکان پارەیان بۆ ئاوەدانکردنەوەی شەنگال بەخشیی و مەرجی ئەوەیان دانا کە پارەکە لە دەستی حکومەتی فیدراڵیدا بێت، کە لە بەرامبەردا ئاگایی داوە کە ڕادەستی هیچ لایەنێکی دیکە نەکات، هەروەها پابەند بووە بە دامەزراندنی سندوقێک بۆ ئاوەدانکردنەوەی شەنگال و دەشتی نەینەوا”

جێگری پێشووی پارێزگاری نەینەوا باسی لەوەشکرد “حکومەتی هەرێم کاری کردوە بۆ خۆسەپاندن و دەستبەسەرداگرتنی سەربازیی بەسەر شەنگال یان کۆنترۆڵی هاوبەش بەسەر ئەم قەزایەدا، بەتایبەتیی کە ڕەهەندی سیاسیی و ئەمنیی و ئابووریی هەیە کە پاڵ بە حکومەتی هەرێمەوە ئەنێت بۆ بەردەوامبوون لە دەستوەردان و هەوڵدان بۆ سەپاندنی خۆی لەناو ئەم قەزایەدا هەروەها ئەشیەوێت دەستبەسەر پارەی ئاوەدانکردنەوەکەشدا بگرێت.

هەروەها چێکی بکە

ئه‌ردۆغان و ئاو و په‌كه‌كه‌

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج هه‌ركه‌سێك ڕووكه‌شانه‌ سه‌یری هاتنه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بكات بۆ به‌غداو ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی رێكه‌وتن …