زانکۆی سلێمانیی سەدان تۆن گەنم و جۆ بەرهەم ئەهێنێت

كۆلیژی كشتوكاڵی زانكۆی سلێمانیی رایگەیاند، بە چاندنی ٤٠٠ سەد دۆنم لە زەوی كشتوكاڵیی، سەدان تۆ‌ن دانەوێڵەی لە جۆری گەنم و جۆی دروێنە کرد.

لە راگەیاندراوێکیدا زانكۆی سلێمانی بڵاویکردەوە و ئاماژەی بەوەکردوە،  ئەو زەوییەی بەرهەمەكانی لەسەر چێنراوە 400 دۆنمە و زەوی کۆلیژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکانی زانكۆی سلێمانییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەرهەمەكەی لە جۆری سپیی و ڕەش بووە، بڕێكی تریش لە گەنمی جۆری گەنمی نان و تریتیکاڵە، ئەمەیش هەر هەر لەو زەوییە كشتوكاڵییە بەرهەمهاتوون.

ئەوشەی خستەڕوو، بەرهەمەكانی بەشێكی بەكاردەهێنرێت بۆ ئالیکی پێویستی ئاژەڵەكانی كۆلیژی کشتوکاڵ، هەروەها بەشێکیشی ساڵانە دەفرۆشرێت بە جوتیاران و ئەو کەسانەی بۆ مەبەستی داچاندن پێویستیان بەو بەرهەمانەیە.

لە راگەیاندرواکەدا ئەوەش هاتووە، ساڵانە لە ڕێی لیژنەی تایبەت، کە پێکهاتوون لە شارەزایان لە مامۆستایان و فەرمانبەران و شۆفێرانی ئامێرە کشتوکاڵییەکانی كۆلیژ لەم وەرزەدا دەست بە دروێنەی بەرهەمە كشتوكاڵییەكانی كۆلیژ دەكرێت و ئەم پرۆسەیەش لە رۆژی یەك شەممەی رابردووەوە دەستپێكراوەو بەردەوامی هەیە.

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …