سێ سەرکردەی کورد ٨ میلیۆن دۆلار لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیرییدا ئەبەخشن

سەرۆکی سەنتەری لوتکە بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان، چەند پرسیارێکی ئاراستەی ئەو سەرکردانەی کورد کرد کە دیارییەکی هاوسەرگیرییان بە پاشای ئوردن بەخشی کە بە ٨ میلیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت، لەکاتێکدا جەختی لەسەر پێویستی لێپرسینەوە کردەوە، داوای کرد گەلی کورد هەڵوێستی جددیی بەرامبەریان هەبێت.

حەیدەر موسەویی  سەرۆکی سەنتەری لوتکە بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی مەعلومە ڕایگەیاند، “ئیدارەی هەرێمی کوردستان گەمارۆی ئابووریی بەسەر گەلی کورددا ئەسەپێنێت، بە پێچەوانەی ئەوەی هەندێک کەسایەتیی سیاسی کورد ئەیڵێن، کە هەمیشە ئەچنە دەرەوە و باس لە گەمارۆدانی بەغداد ئەکەن لەسەر… خەڵکی کوردستان.”

موسەویی پرسیاری ئەوەکات، “سەرچاوەی ئەو پارەیەی کە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعود بارزانیی و مەسرور بارزانیی کوڕی و سەرۆک کۆماری پێشووی کۆماری عێراق بەرهەم ساڵح، لە زەماوەندی کوڕەکەی پاشای ئوردن بەخشیانە کوڕەکەی”، ئایا شایەنی ئەوە نییە دابەش بکرێت بەسەر گەلی ئازارچەشتووئ کورد؟” کە ئێستا حەقی خۆی بە تەواوی وەرنەگرتووە؟

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەبێت تەنها لێپرسینەوەیەکی یاسایی نەبێت، بەڵکو لێپرسینەوەی جەماوەرییش هەبێت بۆ ئەو کەسایەتیانە، خەڵکی کوردستان بچنە سەرشەقام و لێیان بپرسن دەربارەی سەرچاوەی ئەو پارەیە بەپێی یاسا (ئەمەتان لە کوێوە وەرگرتووە)”.

بەڕێوەبەری سەنتەرەکە رونیشیکردەوە، “بەخشینی دیاری 8 میلیۆن دۆلار بە پاشای ئوردن کارێکی ئاسان نییە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی بڕە پارەکەی زۆر زۆرە؛ ئایا خێزانی ئوردنی شایستەی ئەو دیارییانە و پارەی زیاترن لە گەلی عێراق؟”

موسەوی داوای لە گەلی کورد کرد، “پێویستە بەشێوەیەکی رێکخراو هەڵوێستێکی جددیی هەبێت بۆ لێپرسینەوە لەو کەسانەی کە دەستیان بەسەر سەرچاوەی هێز و پارەکاندا گرتووە”.

سەرچاوەیەکی سیاسیی ئەوەی بح ئاژانسەکە ئاشکرا کردبوو کە “سەرۆکی ئێستای کۆمار بەرهەم ساڵح و بنەماڵەی بارزانیی بەبۆنەی ئاهەنگی هاوسەرگیریی کوڕەکەیەوە بە بەهای ٨ میلیۆن دۆلار دیاری داراییان پێشکەش بە پاشای ئوردن کردووە”.

هاوپەیمانیی ئەلفاتح رایگەیاندوبوو کە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، دیاریی دارایی گەورەی پێشکەشی ئوردن کردوە، ئەمەش “بابەتێکی سروشتییە”، هۆکاری ئەمەیش بۆ ئەوە ئەگەڕێنێتەوە کە کازمی بە تۆمەتی دارایی سزادراوە لەبەر ئەو دزیانەی کە لە سەردەمی دەسەڵاتی ئەودا ڕوویانداوە.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …