جێگری یەکەمی سەرۆکی پارلمانی عێراق رایگەیاند، یاسای بودجەی ئەمساڵە گرنگیی بە کەمکردنەوەی جەرجیی و زیادکردنی داھات داوە و ئەمەیش لە ئاست خواستی عێراقییەکاندایە.
جێگری یەکەمی سەرۆکی پارلمانی عێراق موحسن مەندەلاویی، راگەیەندراوێکی لەبارەی پەسەندکردنی یاسای بودجە بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، یاسای بودجە کە بۆ سێ ساڵ پەسەندکرا، گرنگتریین و بێوێنەتریین یاسای بودجەیە بەراورد بە یاساکانی ساڵی رابرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەتایبەتیی لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ەوە بودجەی ھاوشێوە لە عێراق بوونی نەبووە، هەربۆیە ئەمە لە ئاست خواست و بەرژەوەندیی سەرجەم هاووڵاتییانی عێراقدایە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە یاسای بودجەی ئەمساڵدا بەشێوەیەکی سەرەکیی گرنگیی بە کەمکردنەوەی خەرجییەکان و زیادکردنی داھاتی نانەوتی داوە.
ئەوەشی وتووە، ئەمەیش لە پێناو بەھێزکردنی کۆی داھاتی دەوڵەت، لەگەڵ پشتیوانییکردنی جوتیاران و جێبەجێکردنی پرۆژەی خزمەتگوزاریی و ستراتیژیی و دامەزراندنی سندوقی ئاوەدانکردنەوەی پارێزگا ھەژارەکان و پاڵپشتیکردنی کۆبوونی خۆراکی مانگانەی ھاووڵاتییان.