پرسی رۆژ

لە ئیستەنبوڵ و کرکلارەلیە بە دەیان کەس دەستگیرکران

پۆلیسی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ئیستەنبوڵ و کرکلارەلیە لە دژی هەدەکە و هەدەپە ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی بەڕێوەبرد و لە ئەنجامدا لانیکەم ٢٠ کەس دەستگیرکران سەرلەبەیانی  ئەمڕۆ لە ئیستەنبوڵ و کرکلارەلیە لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا بەڕێووەبەرانی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە)، پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) و زۆر رێکخستنی کۆمەڵگەی مەدەنی دیکە، لانیکەم …

بینینی زیاتر »

لە مانگی ئەیلولدا داگیرکەر ٩٠ جار هێرشی کردوەتە سەر عەفرین و شەهبا

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە مانگی ئەیلولدا، لانیکەم ٩١ جار هێرشی بۆسەر ٤٠ ناوچەی عەفرین و شەهبا ئەنجامداوە. ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزە سەربازییەکانی شەهبا ئاماری ئەو هێرشانەی بڵاوکردەوە کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە نێوان ڕۆژانی ٢ بۆ ٢٩ی ئەیلول لە ناوچەکانی ھەر دوو کانتۆنی عەفرین و شەهبا ئەنجامی داوە. بەگوێرەی ئامارەکە، داگیرکەران …

بینینی زیاتر »

هاوپەیمانی مالیکیی: تورکیا پرسی ئاو لەسەر عێراق دەقۆزێتەوە بۆ پێدانی سزاکانی

هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، تورکیا پرسی ئاو وەک کارتێکی فشار لەسەر عێراق دەقۆزێتەوە بۆ پێدانی ئەو سزاداراییەی دادگای پاریس بەسەریدا سەپاندویەتی سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوت. ئەمڕۆ یەکشەممە یەکشەممە ثائر جبوریی نوێنەری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کە نوری مالیکی سەرۆکایەتیی دەکات، بە مەعلومەی ڕاگەیاند: تورکیا بەردەوامە لە فشارخستنە سەر عێراق زیاتر لە …

بینینی زیاتر »

تەقینەوە پایتەختی تورکیا ئەهەژێنێت_ڤیدیۆ

مێدیاکانی تورکیا رایانگەیاند، لە نزیک ناوچەی کزلای ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی دەوڵەتی تورکیا، بە بۆمب هێرش ئەنجامدرا. لە دوو شوێنی دیکەش تەقینەوە روویداوە. عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رایگەیاند، دوو کەس لە دەرگای پێشەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی سەر بە …

بینینی زیاتر »

ھێزەکانی ئێران کۆڵبەرێکیان کوشت

کردنە ئامانجی کۆڵبەران لەلایەن ھێزەکانی دەوڵەتی ئێران بەردەوامە و لە ناوچەی سنووری ھەنگەژاڵی بانە بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران کۆڵبەرێکی گەنج کوژرا. ھاوکات بە ھۆی تەقینەوەی مین لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشاریش کۆڵبەرێک بەسەختی بریندار بوو. ماڵپەڕی کۆڵبەر نیوز بڵاویکردەوە، ڕۆژی ٢٩ی ئەیلول بەھۆی تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزەکانی ئێران لە ناوچەی …

بینینی زیاتر »

پرسەنامە بۆ بەڕێز بنەماڵەی تێکۆشەر نەجم عەبدوڵا

پرسەنامە بەڕێز بنەماڵەی تێکۆشەر نەجم عەبدوڵا بە بیستنی هەواڵی کۆچیی دوایی تێکۆشەر، هەڤاڵ نەجم عەبدوڵا نیگەران بووین. پرسە و سەرەخۆشیی لە خۆمان و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان دەکەین و ڕۆحی پاکی  بە بەهەشت شاد بێت. هەڤاڵ نەجم، لە ژیانی خۆیدا هەمیشە لە خزمەتکردن و تێکۆشان دا بۆ ئازادیی و سەرفرازیی گەلەکەی درێغی …

بینینی زیاتر »

  هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا: تورکیا پرسی ئاو وەک کارتێک بۆ کۆمەڵکوژیی دژی عێراق بەکاردەهێنێت

ئەندامێکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، هۆشدارییدا لە دەرئەنجامەکانی دابەزینی ئاستی ئاو لە ناوەڕاست و باشووری عێراق و رایگەیاند تورکیا پرسی ئاو وەک کارتێک بۆ کۆمەڵکوژیی دژی عێراق بەکاردەهێنێت. ئەمڕۆ شەممە، نوێنەری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، فەیسەڵ نائلی لە چاوپێکەوتنێکیدا بە ئاژانسی مەعلومەی رایگەیاند: “بەهۆی سیاسەتی تورکیا و بەکارهێنانی پرسی ئاو لە دژی …

بینینی زیاتر »

بە گۆڕینی دیمۆگرافیا، هەوڵ دەدەن ناسنامەی کورد لە عەفرین بسڕنەوە

ئیلهام محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی عەفرین-شەهبا رایگەیاند: بە گۆڕینی دیمۆگرافیا، هەوڵدەدەن ناسنامەی کورد لە ناوچەکەدا بسڕنەوە. ئیلهام محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پارتی یەکێتی دیموکراتیکی عەفرین-شەهبا، لەبارەی گۆڕاینی دیمۆگرافیای هەرێمی عەفرین لەلایەن تورکیاوە بۆ ئاژانسی هەواڵی ژن دەکات و وتی: دوای داگیرکردنی عەفرین و تا ئەم ساتە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا …

بینینی زیاتر »

چوارچێوەی هەماهەنگیی: تورکیا لەم مانگەدا زیاتر لە ٢٧ هێرشی بۆسەر هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە  

سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگیی رایگەیاند، ئەنقەرە لە ماوەی مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا ٢٧ ئۆپەراسیۆنی بۆردومان کردنی لە ناو خاکی عێراق ئەنجامداوە. ئەمڕۆ شەممە، جەبار عودە سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگیی بە “مەعلومە”ی راگەیاند “هەر ئۆپەراسیۆنێکی بۆردومانکردن لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە لە قوڵایی خاکی عێراق ئەنجام بدرێت، بەبێ گوێدانە بیانووەکان ئەوا پێشێلکردنی سەروەریی عێراقە و …

بینینی زیاتر »

“هێزەکانی پاسەوانی سنور بە ئەفسەر و پلەدارەکانەوە هەموویان کوردن  و فەرمان لە حکومەتی ناوەندوەردەگرن”

پسپۆڕێکی ئەمنیی و سەربازیی، نەخشەی جێگیرکردن و ژمارەی پێشمەرگە و پاسەوانی سنووری ئاشکراکرد و جەختی لەوەکردەوە: پاسەوانی سنوور ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ناوەندییەوە هەیە. ئەمڕۆ پێنج شەممە، لیوا جەبار یاوەر – پسپۆڕی ئەمنیی و سەربازیی لە هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، “هێزەکانی پێشمەرگە هیچ ئامادەیییەکیان لەسەر سنوورەکانی عێراق …

بینینی زیاتر »