لە مانگی ئەیلولدا داگیرکەر ٩٠ جار هێرشی کردوەتە سەر عەفرین و شەهبا

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە مانگی ئەیلولدا، لانیکەم ٩١ جار هێرشی بۆسەر ٤٠ ناوچەی عەفرین و شەهبا ئەنجامداوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزە سەربازییەکانی شەهبا ئاماری ئەو هێرشانەی بڵاوکردەوە کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە نێوان ڕۆژانی ٢ بۆ ٢٩ی ئەیلول لە ناوچەکانی ھەر دوو کانتۆنی عەفرین و شەهبا ئەنجامی داوە.

بەگوێرەی ئامارەکە، داگیرکەران ٩١ جار بە کاتیوشا، هاوەن، موشەک، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ھێرشبەر و تانک هێرشیان کردووەتە سەر ٤٠ گوند و شارۆچکەی سەر بە کانتۆنەکانی عەفرین و شەهبا.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەو هێرشانەدا ٢٣٠ هاوەن، ٢٦٣ کاتیوشا و ٤ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆتەقێن بەکارهێنراون. ئەو ھێرشانە زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە، بەڵام زیانی ماددیی بە موڵک و ماڵی هاووڵاتییان گەیشتووە.

ڕۆژی ٢٨ی ئەیلول دەوڵەتی داگیرکەر، بنکەیەکی حکومەتی دیمەشقی لە گوندی بێلونییەی سەر بە شەهبا تۆپباران کرد و لە ئەنجامدا ٤ سەرباز بریندار بوون.​

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …