ھێزەکانی ئێران کۆڵبەرێکیان کوشت

کردنە ئامانجی کۆڵبەران لەلایەن ھێزەکانی دەوڵەتی ئێران بەردەوامە و لە ناوچەی سنووری ھەنگەژاڵی بانە بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران کۆڵبەرێکی گەنج کوژرا. ھاوکات بە ھۆی تەقینەوەی مین لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشاریش کۆڵبەرێک بەسەختی بریندار بوو.

ماڵپەڕی کۆڵبەر نیوز بڵاویکردەوە، ڕۆژی ٢٩ی ئەیلول بەھۆی تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزەکانی ئێران لە ناوچەی سنووری ھەنگەژاڵی بانە کۆڵبەرێکی گەنج بەناوی ‘محەمەد خالیدی’ تەمەن ٢٨ ساڵ، خەڵکی گوندی ‘چیچۆران’ی ئەو شارە کوژراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەگەڵ محەمەد خالیدی، دوو ھاوڵاتی ھەرێمی کوردستانیش لە لایەن ئەو ھێزانەوە کراونەتە ئامانج و بریندار بوون.

لەلایەکی دیکەوە ھەمان ڕۆژ بەھۆی تەقینەوەی مین لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشار لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، کۆڵبەرێک بەناوی “ئەرسەلان سەفیاری’ خەڵکی گوندی ‘گزگەسک’ی پیرانشار بە سەختی بریندار بووە و دواتر بۆ نەخۆشخانەکانی چۆمان لە ھەرێمی کورسدتان گواستراوەتەوە.

هەژاری، قەیرانی دارایی و نەبوونی هەلی كار لە پارێزگاكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان وایكردووە، هاوڵاتیانی كورد سەرەڕای مەترسییەكان و دژواری پیشەی كۆڵبەری، بۆ دەستبەركردنی بژێوی ژیان هیچ دەرەتانێكی دیكەیان نەبێت و بە ناچاری گیان لەسەر دەست بۆ كۆڵبەری ڕوو لە ناوچە سنوورییەكان بكەن.

سەرەڕای ئەوەش ڕۆژانە لەلایەن هێزەكانی سەر بە دەوڵەتی ئێران لەناوچە سنوورییەكان ڕاستەخۆ دەكرێنە ئامانج و بەوهۆیەوە لەماوەی چەند مانگی ڕابردوو دا ژمارەیەكی زۆر لە كۆڵبەران گیانیان لەدەستداوە یان بە سەختی بڕیندار بوون. جگە لەوەش، تەقینەوەی مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزاییەکان، هەرەسی بەفر و هتد.. ئەو ھۆکارانەن کە دەبنە ھۆی قوربانیبوونی کۆڵبەران.

 

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …