“هێزەکانی پاسەوانی سنور بە ئەفسەر و پلەدارەکانەوە هەموویان کوردن  و فەرمان لە حکومەتی ناوەندوەردەگرن”

پسپۆڕێکی ئەمنیی و سەربازیی، نەخشەی جێگیرکردن و ژمارەی پێشمەرگە و پاسەوانی سنووری ئاشکراکرد و جەختی لەوەکردەوە: پاسەوانی سنوور ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ناوەندییەوە هەیە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، لیوا جەبار یاوەر – پسپۆڕی ئەمنیی و سەربازیی لە هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، “هێزەکانی پێشمەرگە هیچ ئامادەیییەکیان لەسەر سنوورەکانی عێراق لەگەڵ تورکیا و ئێران و سوریا نییە و بوونی ئەوانیش لە خانەقینەوە تا ناوچەی سوهەیلەی تەنیشت سنووری سوریا و لەسەر بەرگریی سەوز درێژدەبێتەوە کە هێڵێکە لە کاتی داگیرکردنی پارێزگاکانی ڕۆژئاوا لەلایەن داعشەوە دیاریکرا، ئاماژە بە “ژمارەی پێشمەرگە لە ئێستادا کرد کە نزیکەی ٦٧٠ هەزار چەکدارە کە مووچە حکومەتی هەرێم وەردەگرن.

ئەوەشی خستەڕوو، “پاسەوانی سنوور لە 8 بۆ 10 هەزار ئەفسەر و پلەدار پێکدێت، ئەرکی پاراستنی سنوورەکانی عێراقی لە ئەستۆیە، ئەو فەرمانانەی کە وەریدەگرن لە فەرماندەیی سنوورەکانەوە دێت کە سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ناوەندییە”، مووچە و بژێوی ژیان لەلایەن حکومەتی فیدراڵیەوە بۆ دابین دەکرێت.

  هێمای بۆ ئەوەش کرد کە “هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە چوار لیوا پێکهاتوون کە بەسەر پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجە دابەشکراون، کە هەموویان کوردی ئەو ناوچانەن بە ئەفسەر و پلەداریشەوە“.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …