فڕۆکەی تورکیا بناری قەندیلی بۆردومان کرد_ڤیدیۆ

کەمێک پێش ئێستا، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا بناری قەندیلی بۆردومانکرد.

ئەمڕۆ چوار شەممە،  سەروین جەلال ھاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل رایگەیاند: “ئەمڕۆ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتى داگیرکەری تورک، دوو جار لەسەر یەک گوندی بۆکریسکانی بۆردوومان کردووە و ژنێکی تەمەن ٥٠ ساڵ برینداربووە، بە هۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە، هاوکات زیانی ماددیشی هەبووە.”

دەوڵەتی تورکیا، رۆژانە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی جەنگیی بۆردومانی خاکی عێراقدەکات و هاووڵاتیانیی مەدەنیی دەکوژێت و سەروەریی وڵاتەکە پێشل دەکات، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق هیچ کارێکیان نەکردوە بۆ راگرتنی ئەو هێرش و بۆردومانانە.

هەروەها چێکی بکە

پارێزەر و سیناتۆرەکانی ئیسپانیا نامەیان بۆ سەرۆکی سی پی تی نارد

لە ئیسپانیا ٢٧ پارێزەر و سیناتۆر نامەیان بۆ سەرۆکی سی پی تی نارد و داوایان …