چوارچێوەی هەماهەنگیی: تورکیا لەم مانگەدا زیاتر لە ٢٧ هێرشی بۆسەر هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە  

سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگیی رایگەیاند، ئەنقەرە لە ماوەی مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا ٢٧ ئۆپەراسیۆنی بۆردومان کردنی لە ناو خاکی عێراق ئەنجامداوە.

ئەمڕۆ شەممە، جەبار عودە سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگیی بە “مەعلومە”ی راگەیاند “هەر ئۆپەراسیۆنێکی بۆردومانکردن لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە لە قوڵایی خاکی عێراق ئەنجام بدرێت، بەبێ گوێدانە بیانووەکان ئەوا پێشێلکردنی سەروەریی عێراقە و سەرپێچیکردنە لە هەموو نۆرمەکان و دراوسێیەتییەکی باش و هێرشەکان بووەتە هۆی کوژرانی  هاووڵاتییانی مەدەنیی”.

وتیشی:”هێزەکانی ئەنقەرە 27 ئۆپەراسیۆنی بۆردومان کردنیان ئەنجامداوە، زۆربەیان لە قوڵایی خاکی عێراق دابوونە”، جەختیشی لەوە کردەوە “ئەوەی ڕوودەدات جێگەی نیگەرانییە، چونکە ئامارەکان خوێناویتریینن لە مێژووی ئۆپەراسیۆنەکانی بۆردومان کردندا، ئەمەیش گرژیی نێوان ئەم دوو وڵاتە زیاتر دەکات”.

سەرکردەکەی چوارچێوەی هەماهەنگیی، هێمای بۆ ئەوەش کرد کە “دەبێت هەڵوێستێک هەبێت لەلایەن هەموو هێزە نیشتمانییەکانەوە بۆ فشار دروستکردن بۆ ڕاگرتنی بۆردومانەکان، کۆتاییش بهێندرێت بە هێزە بیانییەکان لە هەرێمی کوردستان.

 

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …