مێدیاکانی تورکیا رایانگەیاند، لە نزیک ناوچەی کزلای ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی دەوڵەتی تورکیا، بە بۆمب هێرش ئەنجامدرا. لە دوو شوێنی دیکەش تەقینەوە روویداوە.
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رایگەیاند، دوو کەس لە دەرگای پێشەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ بە بۆمبیان هێرشیان ئەنجامداوە، لە ئەنجامدا دوو پۆلیس بریندار بوون.
هاوکات لەگەڵ ئەوەشدا، تەقەینەوە و رووبەڕووبوونەوەی چەکداریی لە ئەنقەرە روویداوە.