پرسەنامە
بەڕێز بنەماڵەی تێکۆشەر نەجم عەبدوڵا
بە بیستنی هەواڵی کۆچیی دوایی تێکۆشەر، هەڤاڵ نەجم عەبدوڵا نیگەران بووین. پرسە و سەرەخۆشیی لە خۆمان و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان دەکەین و ڕۆحی پاکی بە بەهەشت شاد بێت.
هەڤاڵ نەجم، لە ژیانی خۆیدا هەمیشە لە خزمەتکردن و تێکۆشان دا بۆ ئازادیی و سەرفرازیی گەلەکەی درێغی نەکردوە و جێدەستی خۆی لە کاتە جیاوازەکاندا دیار بووە. بەڵێن دەدەین ئاواتەکانی هەڤاڵ نەجم، بە ئامانج بگەیەنین و هەمیشە لە دڵماندا بە نەمریی دەمێنێتەوە .
دەستەی بەڕێوەبەرایەتی – تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
٣٠/٩/٢٠٢٣