باران بارین چەند شارێکی هەرێم دەگرێتەوە  

کەشناسی ھەرێم ڕایگەیاندووە، ، سبەی یەکشەممە کاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە ئەگەری بارانبارین و چالاکبوونی ھەورە بروسکە دەبێت، بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر.


 لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی کوردستانی باکوور لەسەر ناوچە سنوریی و شاخاوییەکانی ھەرێمی کوردستان

 

لە راگەیەنراوەکەی کەشناسی  هەرێمدا هاتووە: ئەگەری باران بارین لە ناوچە شاخاوییەکانی سنوری دەڤەری راپەرین و پارێزگای سلێمانی کەمترە،

ئاماژە بەوەشکراوە، “بەشێوەیەکی گشتی بۆ سەنتەری پارێزگاکان و ناوچە نزمەکان ئاسمان زیاتر نیمچە ھەور ئەبێت و ئەگەری بارانبارین لاواز دەبێت لە حاڵەتێکیشدا بەشێوەی چاوەڕوان نەکراو باران ببارێت ئاساییە لەبەر ھەبوونی کاریگەری ناوچە پەستان نزمەکان“.

 

هەروەها کەشناسی هەرێم ئەوەشی وتوە، “رێژەی بارانبارینەکە لەناوچە شاخاوییەکاندا دیاری نەکراو دەبێت، بەجۆرێک لەھەندێک ناوچە دەرفەتی نمە باران دەبێت و لەھەندێ ناوچەش تاوە بارانی بەخوڕ بە ھەورە تریشقەوە چالاک دەبێت“.

 

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی لەبارەی تیرۆکردنی سێ هاووڵاتی مەدەنیی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

فاشیزمی تورک لە خوێنی کوردان تێرنابێت جارێکی تر، دەوڵەتی تورکی رەگەزپەرستی دژ بە کورد، تاوانێکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *