هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا: تورکیا پرسی ئاو وەک کارتێک بۆ کۆمەڵکوژیی دژی عێراق بەکاردەهێنێت

ئەندامێکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، هۆشدارییدا لە دەرئەنجامەکانی دابەزینی ئاستی ئاو لە ناوەڕاست و باشووری عێراق و رایگەیاند تورکیا پرسی ئاو وەک کارتێک بۆ کۆمەڵکوژیی دژی عێراق بەکاردەهێنێت.

ئەمڕۆ شەممە، نوێنەری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، فەیسەڵ نائلی لە چاوپێکەوتنێکیدا بە ئاژانسی مەعلومەی رایگەیاند: “بەهۆی سیاسەتی تورکیا و بەکارهێنانی پرسی ئاو لە دژی عێراق، ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور خەریکە ببنە خاکێکی بیابانیی”.

وتیشی: “حکومەتی عێراق چەندین کارتی هەیە کە دەتوانرێت دژ بە تورکیا بەکاربهێنرێت، لەنێویاندا دۆسێیەی ئابوورییەکە”، ئاماژەی بەوەشکرد، “تورکیا بەڵێنەکانی پێشووی جێبەجێ نەکردووە و عێراقیش پشکی ئاوی پێویستی وەرنەگرتووە”.

 نائلی ئەوەشی روونکردەوە، “تورکیا پرسی ئاو وەک کارتێک لەدژی عێراق بەکاردەهێنێت بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتی سیاسیی” جەختیشیکردەوە “پێویستە هەڵوێستێکی تۆکمە دژی تورکیا بگیرێتەبەر”.

پێشتریش نوێنەرێکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، هۆشداریی دابوو لە بەردەوامیی خراپتربوونی قەیرانی ئاو، کە ڕەنگە ببێتە هۆی کۆچی دانیشتوان.

هەروەها چێکی بکە

حسێن کەرکوکی: سەردانەکەی ئەردۆغان سووکایەتیی کردنە بە گەل و دەوڵەتی عێراق

بەرپرسی نووسینگەی بەغدادی  تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕایگەیاند، سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق سووکایەتیی کردنە بە …