هاوپەیمانی نەسر رایدەگەیەنێت، پارتیی دەستی بەسەر داهاتەکانی نەوتی هەرێمی کوردستاندا گرتووە و جەختیکردەوە: “تەنها خوا و پارتیی دیموکراتیی کوردستان، ئاگادارییان لەبارەی دۆسێیەی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە هەیە”.
عەقیل ردینی پەرلەمانتاری عێراق لە هاوپەیمانی نەسر بەسەرۆکایەتیی حەیدەر عەبادیی، بەماڵپەڕی “غد پرێس”ی راگەیاند: “دابەشکردنی سامان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە لەنێو پارێزگاکاندا بە یەکێک لەو بنەمایانە دادەنرێت کە هەر دەوڵەتێک لەسەری بنیات نراوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “بەڕێوەبردنی سامانە سروشتییەکان دەبێت لەسەر بنەمای دەستووری عێراق بێت، ماددەی 111، کە تیایدا هاتووە نەوت و غاز موڵکی گەلی عێراقە، وتی: “لەو ماددەیەدا ئاماژە بەوە نەکراوە کە پارتیی دیموکراتیی کوردستان کۆنتڕۆڵی دۆسێیەی نەوتی هەرێمی کوردستان بکات، بەڵام ئێستا جگە لە خودا کەس نازانێت داهاتی نەوتی هەرێم چیی لێدێت.
پەرلەمانتارەکەی عێراق هێماوی بۆ ئەوەشکرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان قەرزی لەسەرە، قەرزکانیشی زۆرن، لە رابردووشدا بێئاگاداریی حکومەتی ناوەندیی عێراق گرێبەستی هەناردەکردنی نەوتی لەگەڵ تورکیا دا کردوە، ئێستایش هەرێمی کوردستان هیچ نەوتێکی نییە بیداتە حکومەتی ناوەندیی عێراق.