هاوپەیمانی مالیکیی: تورکیا پرسی ئاو لەسەر عێراق دەقۆزێتەوە بۆ پێدانی سزاکانی

هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، تورکیا پرسی ئاو وەک کارتێکی فشار لەسەر عێراق دەقۆزێتەوە بۆ پێدانی ئەو سزاداراییەی دادگای پاریس بەسەریدا سەپاندویەتی سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوت.

ئەمڕۆ یەکشەممە یەکشەممە ثائر جبوریی نوێنەری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کە نوری مالیکی سەرۆکایەتیی دەکات، بە مەعلومەی ڕاگەیاند: تورکیا بەردەوامە لە فشارخستنە سەر عێراق زیاتر لە پرسێکدا، لەوانەش ئاو و نەوت، بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی، یەکێک لەوانە پێدانی ئەو سزاداراییەیە کە لەلایەن دادگای پاریسەوە بەسەریدا سەپێنراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بڕە پارانەی دادگای پاریس بەسەر تورکیادا سەپاندویەتی بڕە پارەیەکی زۆرن، هەربۆیە ئەنقەرە وادەکات فشار بخاتە سەر بەغداد بۆ ئەوەی دەستکەوتەکانی بەدەستبهێنێت و دڵنیابێت لەوەی ئەو بڕە پارانەی لێ وەردەگیرێت، لەبری ئەوەی لەڕێگەی حکومەتی تورکیاوە بیدات.

ئەوەشی خستەڕوو: دۆسێیەی ئاو یەکێکە لە دۆسێیە دیارەکان و غەمی سەرەکیی گەلی عێراقە و لە کۆتاییدا چارەسەرکردنی دۆسێیەکی لەو شێوەیە پەیوەستە بە دانوستانکاریی عێراقیی بۆ لایەنی تورکیا، دوور لە لایەنە تەکنیکیەکان.

جبوریی ئاماژەی بەوەدا کە “ئەنقەرە هەوڵدەدات ئەو جۆرە دۆسێیانە بقۆزێتەوە بۆ ئەوەی ئەو شتە بەدەستبهێنێت کە لە عێراق دەیەوێت”.

هەروەها چێکی بکە

کۆڕێک بۆ ناسادنی کتێبی هەرێمێکی خنکاو بەڕێوەچوو

لە شاری رانییە کۆڕێک بۆ خالید قادر نووسەری کتێبی هەرێمێکی خنکا و بەڕێوەچوو، لە کۆڕەکەدا …