پرسی رۆژ

سەرەڕای ئاستەنگییەکان، بۆ ٤ی نیسان ٧٣ نەمام لە قەرەداغ چێندر

سەرەڕای ئاستەنگییەکانی هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ بە بۆنەی ساڵیادی لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە سنوری ناوچەی قەرەداغ ٧٣ نەمام چێندرا. بڕیاربوو دوانیوەڕۆ ئەمڕۆ لە پاركی هەواری شاری سلێمانی چالاکییەکی نەمام چاندن بۆ ٧٣یەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام بدرێت، بەڵام ئاسایشی سلێمانی ڕێگرییكرد لە چالاكییەكە و نەیانهێشت …

بینینی زیاتر »

داوایەک پێشکەش بە لایەنە سیاسییەکان کرا

  کۆمییتەی ئازادیی بۆ ئۆجەلان داوایەکی پێشکەش بەهەموو پارتە سیاسییەکانی هەر چوارپارچەی کوردستان کرد، بۆ ئازادیی ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجەلان. دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە٣/٤/٢٠٢٢ لەبارەگای حیزبی زەحمەت کێشانی کوردستان-لقی سلێمانی کۆمییەتەی ئازادیی بۆ ئۆجەلان بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە ئەمەش دەقی بەیاننامەکە، بەیاننامەی هاوبەشی حزبەکان سەبارەت بە  ئازادیی دەستبەجێی بەڕێز “عەبدوڵڵا ئۆجەلان” وەک دەزانرێت …

بینینی زیاتر »

زانیاریی لەسەر فەرهاد مەردێ

هونەرمەند و شاعیر فەرهاد مەردێ کە دوێنێ لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بۆردوومانی ئۆتۆمبێلەکەی کرا، ڕایگەیاند، کە تەندروستیی ئێستا باشە و “دەوڵەتی تورک ناتوانێت هیوامان بشکێنێت”. فەرهاد مەردێ خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە و شاعیر و هونەرمەندێکی دیارە، دوێنێ ئۆتۆمبێلەکەی لەسەر ڕێگای ئێم٤ بۆردوومان کرا و بەهۆیەوە تەندروستیی تێکچوو، ئەوەش دەنگدانەوەی لە تۆڕە …

بینینی زیاتر »

لە کەرکوک بە چالاکیەکی نەمام چاندن ٤ی نیسان پیرۆزکرا

لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان بە چاندنی نەمام، نزیکبوونەوەی ساڵرۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد پیرۆزکرا. ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان بە سەرپەرشتی ڕێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان(ڕەژاک) و بە هاوکاری ژنانی کەرکوک ، بەبۆنەی نزیکبوونەوەی ٧٣هەمین ساڵرۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ، لە باخچەی …

بینینی زیاتر »

پەیامی کەجەکە بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانەوە

کۆمیتەی گەل و باوەڕییەکانی کەجەکە پەیامێکی بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزان بڵاوکردەوە و دەڵێت: پێویستە مانگی ڕەمەزانی ٢٠٢٢ بە کەلتووری برایەتیی ئوممەت لەگەڵ گەلانی دیکە بکرێتە تێکۆشان بۆ بەدیهاتنی داهاتوویەکی ئازاد و دیموکراسییانە. ئەمڕۆ کۆمیتەی گەل و باوەڕییەکانی کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە پەیامێکی بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزان بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت: ئێمە …

بینینی زیاتر »

با لە مانگى ڕەمەزاندا تێکۆشانمان بۆ ئازادیی مرۆڤایەتى و پێکەوە ژیان و ئاشتى بەرفراوان بکەین

با لە مانگى ڕەمەزاندا تێکۆشانمان بۆ ئازادیی مرۆڤایەتى و پێکەوە ژیان و ئاشتى بەرفراوان بکەین بەبۆنەى هاتنى مانگى ڕەمەزانى پیرۆزەوە، گەرمتریین پیرۆزبایى ئاڕاستەى هەموو موسوڵمانانى جیهان بە گشتى و موسوڵمانانى کوردستان بە تایبەتى دەکەین و هیوادارین ئەم مانگە ببێتە مانگى ئاشتى و ئاسودەیی بۆ ھەموان . دەبێت مانگى ڕەمەزان بکەینە …

بینینی زیاتر »

 تەڤگەری ئازادی پیرۆزبای لە حیزبی شوعیی کرد

  لە ساڵیادی دامەزراندی حیزبی شوعیی عێراق و حیزبی شیوعی کوردستان تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان پیرۆزبایی لە و حیزبەکرد. بەیانی ئەمڕۆ ٣١/٣/٢٠٢٢شاندێکی تەڤگەری ئازادیی بە ئامادەبوونی کەمال عومەرهاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی هەرێمی سلێمانی و هەڤال حاجی ئازاد وهەڤاڵ ئیبراهیم، هەڤال وەهاب…)، بەمەبەستی پیرۆزبایی سەردانی بارەگای مەڵبەندی سلێمانی حیزبی شوعی کوردستانیان کرد. …

بینینی زیاتر »

غازی فەیسەڵ: پەدەکە هەمیشە کلکی لەگەڵ دووژمن گرێداوە بۆ لێدان لە کورد

لەسەر ڕێککەوتنی پەدەکە و دەوڵەتی تورک بۆ هێرشکردنی سەر گەریلاکانی کوردستان فەرماندەیەکی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، پەدەکە هەمیشە لەگەڵ دووژمنانی گەلی کورد کلکی گرێداوە و دەشڵێت: لە قەرەچوغ بارەگاکانی پەدەکە و داعش ٣٠٠ مەتریان نێوانە، هێز بۆ شەڕی پەکەکە ڕەوانە دەکات بێ ئەوەی فیشەکێک بنێن بە چەتەکانی داعشەوە. ئاشکرابوونی ڕێککەوتنی پەدەکە و …

بینینی زیاتر »

ئەرشەد ساڵحی سەر بە میتی تورک ئاهەنگی نەورۆزی کەرکوک بە گردبوونەی تیرۆر بە ناو دەکات

ئەرشەد ساڵحی کە بەرپرسە لە بەرەی تورکمانی سەر بە میتی تورک، ئاهەنگی نەورۆزی کەرکوکی بە (گردبوونەی تیرۆر) بە ناو کرد. دەوڵەتی تورک نەک هەر لە باکوری کوردستان دژایەتی گەلی کورد دەکات، بەڵکو لە هەموو پارچەکانی کوردستان و جیهان چاوی بڕیوەتە دەستکەوتەکانی کورد و دەیەوێت سووکایەتی بە بۆنە پیرۆزە نەتەوەییەکانی کوردیش …

بینینی زیاتر »

ڕاگەیەندراوێکی بەپەلە لە کەجەکەوە دەربارەی هێرشی تورکیا و پەدەکە

کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە ڕاگەیەندراوێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “زانیارییمان پێگەیشتووە پەدەکە و دەوڵەتی تورک خۆیان ئامادەکردووە بۆ ئەوەی بەیەکەوە هێرش بکەنە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا”. کەمێک پێش ئێستا، کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە ڕاگەیەندراوێکی بەپەلەی لەبارەی ئەگەری هێرشی هاوبەشی دەوڵەتی تورک و پەدەکە بۆ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بڵاوکردەوە. …

بینینی زیاتر »