سەرەڕای ئاستەنگییەکان، بۆ ٤ی نیسان ٧٣ نەمام لە قەرەداغ چێندر

سەرەڕای ئاستەنگییەکانی هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ بە بۆنەی ساڵیادی لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە سنوری ناوچەی قەرەداغ ٧٣ نەمام چێندرا.

بڕیاربوو دوانیوەڕۆ ئەمڕۆ لە پاركی هەواری شاری سلێمانی چالاکییەکی نەمام چاندن بۆ ٧٣یەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام بدرێت، بەڵام ئاسایشی سلێمانی ڕێگرییكرد لە چالاكییەكە و نەیانهێشت نەمامەکان لە پارکەکەدا بچێندرێت، سەرباری هەوڵەکانیش بۆ ئەوەی ڕێگەبدرێت چالاکییەکە ئەنجامبدەن، بەڵام ئاسایش پێداگربووە لەسەر ڕێگەنەدان بە چالاکییەکە. دواتر چالاکییەکە گواسترایەوە سنوری گوندی قازانقایەی ناوچەی قەرەداغ و ٧٣  نەمام چێندرا.

سارا ڕەزا، ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان، بەیاننامەی بەشداربوانی چالاکیەکەی خوێندەوە و وتی: کات کاتی ئازادی سەرۆک ئاپۆیە، لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ، لە دایکبوونی ڕۆحی بەرخۆدانە.

باسی لەوەشکرد، ٧٣ ساڵ تێدەپەڕێت بە سەر تەمەنی ڕێبەر ئاپۆدا، گەلەکەمان بە نوێبونەوەی سروشت لە قەڵەمی دەدەن، لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ، بە تەنها لە ناو گەلی کورد پیرۆز ناکرێت.

سارا وتیشی: ئەم ڕۆژە لای ژنان واتایەکی گەورە لە خۆ دەگرێت، چونکە ژنانی کورد لە سایەی فکری ئۆجالاندا، بوونە خاوەنی هێز و پێگەی خۆیان، ساڵانە چالاکیەکانی ئەم یادە لە لایەن هێزەکانی ژنانەوە پێشەنگایەتی دەکرێت.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

ساڵیادی کۆمەڵکوژیی شاری قەڵادزێ ئەمڕۆ ٢٤/٤/٢٠٢٤ نیو سەدە تێدەپەڕێت، بەسەر ئەو کۆمەڵکوژیی و زامە قوڵ  …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *