زانیاریی لەسەر فەرهاد مەردێ

هونەرمەند و شاعیر فەرهاد مەردێ کە دوێنێ لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بۆردوومانی ئۆتۆمبێلەکەی کرا، ڕایگەیاند، کە تەندروستیی ئێستا باشە و “دەوڵەتی تورک ناتوانێت هیوامان بشکێنێت”. فەرهاد مەردێ خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە و شاعیر و هونەرمەندێکی دیارە، دوێنێ ئۆتۆمبێلەکەی لەسەر ڕێگای ئێم٤ بۆردوومان کرا و بەهۆیەوە تەندروستیی تێکچوو، ئەوەش دەنگدانەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتەوە. فەرهاد لە نەخۆشخانە قسەی بۆ ئاژانسی هاوار کردووە و سوپای هەموو ئەوانەی کردووە، کە هەواڵیان پرسیوە و ئەوەشی خستەڕوو، کە ئێستا تەندروستیی جێگیرە. لەبارەی ڕووداوکەشەوە وتی: بەداخەوە یەکێک لەو هاوڕێیانەم کە لەگەڵم بوو ناوی درار بوو و شەهیدبوو، بەیەکەوە دەڕۆشتین بۆ کارێک، بەڵام بەهۆی هێرشەکەوە ئەو هاوڕێیەم شەهیدبوو، من سەرەخۆشیی لە خانەوادەکەی دەکەم. وتیشی: ئەم هێرشانە بووەتە کەلتوور بۆ دەوڵەتی تورکی فاشیست، نەک تەنها سەرباز، بەڵکو هەموو کەسێک دەکاتە ئامانج، دەیەوێت بەو هێرشانە دڵەڕاوکێ بخاتە ناو خەڵک، بەڵام ناتوانێت هیوامان بشکێنێت. دوێنێش قەسەدە ڕایگەیاندبوو، کە بەهۆی هێرشێکەوە لەسەر ڕێگای ئێم٤ لە تربەسپی، فەرهاد مەردێ-ی شاعیر برینداربووە و ئەندامێکیشمان بەناوی درار جومعە هەمزە شەهیدبووە و دوو ئەندامی دیکەشمان برینداربوون.

هەروەها چێکی بکە

زیندانەكانی سروشت و ژینگە لە هەرێمی كوردستان

ئەبوبەكر مەجید چەند ناشیرین و جێگەی داخە! ئەو هەموو دار و گوڵ و گەڵا و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *