دژەتیرۆری عێراق زیاتر لە ٤٠ هاووڵاتیی کوردی دەستگیرکرد

بەهۆی خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەکانی شاری کەرکوکەوە، دژەتیرۆری عێراق زیاتر لە ٤٠ هاووڵاتیی کوردی لە شارەکەدا دەستگیرکرد.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی تەڤگەر، بەهۆی خۆپیشاندان و  ئاڵۆزییەکانی دوێنێی شاری کەرکوکەوە، زیاتر لە ٤٠ گەنجی کورد لەلایەن دژە تیرۆری عێراقەوە دەستگیرکراون.

ئەو گەنجانەی لەلایەن هێزەکانی دژەتیرۆری عێراقییەوە دەستگیرکراون، گواستراونەتەوە بۆ دادگای کەرکوک و لەلایەن دادوەرەوە وتەیان لێوەر دەگیرێت.

بەهۆی خۆپیشاندان و گرژییەکانی شاری کەرکوکەوە، چوار هاووڵاتیی کورد شەهید بوون و زیاتر لە ٢٠ هاووڵاتیی دیکەش برینداربوون.

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …