پەیامی کەجەکە بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانەوە

کۆمیتەی گەل و باوەڕییەکانی کەجەکە پەیامێکی بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزان بڵاوکردەوە و دەڵێت: پێویستە مانگی ڕەمەزانی ٢٠٢٢ بە کەلتووری برایەتیی ئوممەت لەگەڵ گەلانی دیکە بکرێتە تێکۆشان بۆ بەدیهاتنی داهاتوویەکی ئازاد و دیموکراسییانە.

ئەمڕۆ کۆمیتەی گەل و باوەڕییەکانی کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە پەیامێکی بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزان بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت: ئێمە دەچینە مانگی ڕەمەزانەوە، کە دەببێتە هۆی کارکردن بە چاکە و خێرە گەورەکانی باوەڕی ئیسلام، هیوادارین مانگی ڕەمەزان ئارامیی و سەقامگیریی بۆ جیهانی ئیسلامیی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.

لە بەشێکی دیکەی پایەمەکدا کەجەکە بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە داوای هەڵوێستوەرگرتن لە دژی “فیرعەون” و “نەمرود”ی ئێستا دەکات، کە مەبەستی ئەردۆغان و هاوشێوەکانییەتی و دەڵێت:  دەبێت لە مانگی ڕەمەزاندا مامۆستا ئاینییەکانی کورد لەسەر پرسە جۆراوجۆرەکان دانایی و ڕەوشت و ئەخلاق بە گەل بدەن، ئێمە داوای تێکۆشانێکی فکریی لە دژی ئەو کەسانە دەکەین، کە هێرش دەکەنە سەر بەها ئەخلاقییەکانمان.

کەجەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە حکومەتەکەی ئەردۆغان بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر گەلی کورد و بەهاکانی، “بە بەکارهێنانی ئیسلام لە سیاسەتەکانی دا نکۆڵی لەڕاستیی گەلەکەمان دەکات، بۆ ئەوەى گەلی کورد بکاتە دەرەوەی مێژوو هەموو ڕێگەیەک تاقیدەکاتەوە و شەڕ قوڵتر دەکاتەوە”.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە: دەزانین سەنتێزی تورک – ئیسلامی مامۆستا ئاینییەکانی کورد و موسڵمانانی کورد بە دوژمن دەزانێت، کە دەیانەوێت بە زمانی خۆیان عیبادەت و پەرەستن بکەن، ئاکەپە و مەهەپە دوژمنایەتیی دوعا و نزا و پاڕانەوە بە زمانی کوردیی دەکەن، لەبەرامبەر ئەمەشدا دەبێت خەباتێکی ڕێکخستنکراو و هاوبەش و بە کۆمەڵ لەسەر هێڵی ئیسلامیی دیموکراتیی بەڕێوەبچێت، گەلی کورد لەو ڕۆژەوەی ئیسلامیان ناسیوە و تاوەکو ئیستا برایەتیی ئومەتی بۆ خۆی کردووەتە بنەما، لەگەڵ گەل و باوەڕەکانی تر دا دۆستانە و هاوڕێیانە ژیاوە، گەلی کورد لە چل ساڵی ڕابردوودا بۆ بەردەوامبوونی ئەو کەلتوورە تێدەکۆشێت.

کەجەکە ئاماژە بەوەش دەکات، کە پێدانی فیترە و زەکات بە دامودەزگا داگیرکەرەکانی دەوڵەتی تورک، بەپێی ئیسلام خێر نییە و دەڵێت: چونکە ئەم فیترە و زەکاتە وەک گاز و کوتەک و بۆمبی کۆمەڵکوژ لە دژی گەلەکەمان بەکاری دەهێنن.

دەشڵێت: نابێت گەلەکەمان لە باکوور بچێنە مزگەوتەکانی سەر بە دەزگای ئایینی و دیانەتی تورک، لەو مزگەوتانەدا لە دژی گەلی کورد درۆ و چەواشەکاری بڵاودەکرێنەوە، نکۆڵی لە گەلی کورد دەکرێت و گەندەڵی و فەسادییان تیادایە و داوای کوشتارکردن و کۆمەڵکوژکردنیان تیادا بڵاودەکرێتەوە.

کەجەکە لە کۆتایی پەیامەکەیدا هیوا دەخوازێت ڕەمەزان ببێتە هۆکارێکی خێر و چاکە بۆ هەموو موسڵمانانی کورد و دیموکراتەکان و هیواداریشە: دوعا و نیاز و ڕۆژووی ئێوە قبوڵ بێت.

هەروەها چێکی بکە

دارئەلمەهروسای میسر کتیبێکی نوێی بەناوی “عەبدوڵا ئۆجالان، تێکۆشانێک کە لە دژی بەربەستەکان، ڕۆشنبیری خوڵقاندو دیوارەکانی تێپەڕاند”بڵاوکردەوە

دار ئەلمەهروسای میسری، کتێبێکی نوێی لەسەر تێکۆشان و فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆ-جا-لان بەناونیشانی “عەبدوڵا ئۆ-جا-لان، تێکۆشانێک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *