لە کەرکوک بە چالاکیەکی نەمام چاندن ٤ی نیسان پیرۆزکرا

لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان بە چاندنی نەمام، نزیکبوونەوەی ساڵرۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد پیرۆزکرا.

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان بە سەرپەرشتی ڕێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان(ڕەژاک) و بە هاوکاری ژنانی کەرکوک ، بەبۆنەی نزیکبوونەوەی ٧٣هەمین ساڵرۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ، لە باخچەی گەرەکی ڕەحیماوەی شارەکە نەمام نێژران.

سەرەتای چالاکییەکەی (ڕەژاک) بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد، پاشان بەیاننامەی ڕێکخراوەکە بەبۆنەی ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەر ئۆجالان خوێندرایەوە.

زێڕینە تاجەدین ئەندامی ڕەژاک، بەناوی ڕێکخراوەکە بەیاننامەکەی خوێندەوە، لە بەیاننامەکەدا هاتبوو: ” ئێمە وەک تەڤگەری ژنان ڕۆژی لە دایکبوونی سەرۆک ئاپۆ سەرەتا لەگەلی کورد و ژنانی کورد و تەواوی دۆستانمان پیرۆز دەکەین. شەهیدانی چواری نیسان  سمبوولی دڵسۆزی و وڵات پارێزین، بەڕێزەوە یادیان دەکەینەوە، لە دایکبوونی سەرۆک ئاپۆ بۆ ژنان مانایەکی پڕ واتایە و مزگێنی ژیانی ئازادە”.

راشیگەیاند: “گەلی کورد کە ژێردەستەبووە، ناسنامەی خۆی لەدەست دابوو، بە هەبوونی سەرۆک ئاپۆ واتای خۆی بینی و دەستی بە تیکۆشانێکی فراوان کرد، لەهەمان کاتدا سەرۆک ئاپۆ بووە هۆی هەبوونی ناسنامەی ڕۆژهەڵاتی ناوینیش. گەلی کورد لەمەیدانی پەنجایەمین ساڵیادی جەژنی نەوڕۆز پەیامی ئەوەیدا کە سەرۆک ئاپۆ بەجەستە ئاز بکەن و لە نەوڕۆزی داهاتوو لەنێوان خۆمان بیبینین، ئێمەش وەک ڕێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان  پەیام دەدینە سەرۆک ئاپۆ کە گۆشەگیری سەر سەرۆک ئاپۆ تێک بشکێنین و تاکۆتای لەبەرخودان بەردەوام دەبین. ئازادی جەستەیی سەرۆک ئاپۆ بەدەست دەهێنین و تێکۆشانمان فراوانتر دەکەین” .

زێڕینە تاجەدین، لە درێژەی بەیاننامەکەی ڕێکخراوەی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان (رەژاک)دا وتی: “ساڵڕۆژی ڕێبەر ئۆجالان وەکو هەڵهاتنی خۆری کورد و دووبارە لە دایکبوونی کوردە ، لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ هاوکاتە لەگەڵ لە دایکبوونی بەهار کە واتای سەر لەنوێ ژیانەوەی سروشت و ژیانە، بەو واتایەی جارێکی تر لەم وەرزەدا سروشت و گەردوون لەدایک دەبنەوە و دەژیێنەوە، ڕێبەر ئاپۆ بەتێکوشان و بەرخودانێکی دەیان ساڵە توانی گەلی کورد لە لەناوچوونێکی یەکجاری بپارێزێ ، پیرۆزە ڕۆژی لەدایکبوونت ئەی سومبڵی ئازادی ، پێویستە هەموو کورد بۆ ئازادی سومبلی ئازادی مرۆڤایەتی بکەوێتە ناو خەباتێکی هەمەلایەنە و بەردەوامی دان بەو ڕێگایەی کە ڕێبەر ئاپۆ دیاری کردووە، بۆگەیشتن بە ژیانێکی ئازاد و ئیرادەی ئازاد و ڕۆژی بەرخودان و شۆڕش ، ئەم ڕۆژە پڕ شکۆیە لەهەموو مڕۆڤایەتی پیرۆزبێت” .

پاش خوێندنەوەی بەیاننامەکەی ڕێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان، عومەر حاجی حسێن بە ناوی  ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان، قسەی کرد و وتی: “بۆ گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەلانی بندەست، لەدایکبوونی ڕێبەر ئۆجالان لەدایکبوونی ئیرادەیەکی تازە بوو، ڕێبەر ئاپۆ بۆ تەواوی ئازادیخوازان، ئازادی و ئیرادە و باوەڕییە، ئێمەش ئەمڕۆ ئەم رۆژە لەتەواوی ئازادیخوازانی جیهان بە گشتی و لە گەلی کورد بەتایبەتی پیرۆز دەکەین”.

دواتر دروشمەکانی (بێ سەرۆک ژیان نابێ) و (ژن ژیان ئازادی) لەلایەن ئامادەبووان وترانەوە.

جەماوەر دواتر بەرەو باخچەی ڕەحیماوە بەڕێکەوت و ژمارەیەک نەمامیان چاند، پاش چاندنی نەمامەکان بە ئاهەنگ و هەڵپەڕكی ڕۆژی لە دایکبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەرتی گەلی کورد پیرۆز کرا.

هەروەها چێکی بکە

چرۆ شوانیی: پارتی ئەو حیزبە دەسەڵاتدارەیە هیچ کاتێک لە خزمەت و بەرژەوەندیی گەلەکەیدا نەبووە

هاوسەرۆکی هەرێمی سلێمانی تەڤگەری ئازادیی رایدەگەیەنێت، پەرلەمان چی بۆ هەرێمی کوردستان کردوە؟ دەسەڵاتێک زاڵە بەرسەر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *