تەڤگەری ئازادی پیرۆزبای لە حیزبی شوعیی کرد

 

لە ساڵیادی دامەزراندی حیزبی شوعیی عێراق و حیزبی شیوعی کوردستان تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان پیرۆزبایی لە و حیزبەکرد.

بەیانی ئەمڕۆ ٣١/٣/٢٠٢٢شاندێکی تەڤگەری ئازادیی بە ئامادەبوونی کەمال عومەرهاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی هەرێمی سلێمانی و هەڤال حاجی ئازاد وهەڤاڵ ئیبراهیم، هەڤال وەهاب…)، بەمەبەستی پیرۆزبایی سەردانی بارەگای مەڵبەندی سلێمانی حیزبی شوعی کوردستانیان کرد.

حیزبی شیوعی عێراق لە ساڵی ١٩٤٥دا بە ڕەچاوکردنی تایبەتمەندێتی نەتەوەیی، بەناوی لقی کوردی حیزبی شیوعی عێراق ڕاگەیەنراوە و مافی دانانی بەرنامە ‌و پێڕەوی ناوخۆی پێدراوە، پاشان بوو بە لقی کوردستان. لە ئایاری ١٩٦٦دا لقی کوردستان یەکەمین کۆنفرانسی خۆی بەست و دواتر لە سێیەمین کۆنفرانسی حیزبدا لە کانوونی یەکەمی ١٩٦٧ گۆڕا بۆ رێکخراوی ھەرێمی کوردستانی حیزبی شیوعی عێراق و، لە ئایاری ١٩٦٩دا کۆنگرەی یەکەمی خۆی بەست ‌و بەرنامەیەکی نیشتمانی ‌و دیموکراسی داڕشت.

 

س-ع

 

 

 

 

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *